دڵشاد ڕەسووڵی
دڵشاد ڕەسووڵی :(نادیار-١٩٦٥) نووسەر ، چالاكی سیاسی ، پەخشاننووس ، لەنەتەوەی كورد بووە.
سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]
محەمەد عەبدولغەفوور بە ئەسڵ خەڵکی مەھابادە، لە شاری کۆیە گەورە بووە و خوێندوویە. خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.[١][٢]
چالاكی سیاسی[دەستکاری]
چووەتەوە بۆ ئەودیو، تێکەڵی کاری سیاسی بووە و بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی (ژ. ک). لە دەورانی حکوومەتی میللیی کوردستاندا لە مەھاباد، موعاوینی وەزارەتی فەرھەنگ بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتەکە، ھاتووەتە ناوچەی پشدەر. ١٩٥٤ بووەتە میرزای بەردەستی سەلیم ئاغای گەرمکان.[١][٢]
كۆچی دوایی[دەستکاری]
سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول، ١٩٦٥ لە ھەلومەرجێکی نادیاری نائاساییدا کوژراوە.[١][٢]
نووسینەكانی[دەستکاری]
دڵشادی ڕەسووڵی، پەخشاننووسێکی بەھرەمەند بووە، نووسینی لە (گەلاوێژ، دەنگی گێتیی تازە، کوردستان)دا بڵاوە.[١][٢]