دانیال ڕادکلیف
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
دانیال ڕادکلیف لەڕۆژی ٢٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩ لەشاری لەندەن لەدایک بووە ، ناوبراو ئەکتەرێکی سەرکەوتووی جیهانیە لە تەمەنی ٩ ساڵی دەستی بەکاری ئەکتەری کردووە واتە لە ساڵی ١٩٩٩ تاوەکوو ئێستاشی لەگەڵ بێ بەردەوامە وە یەکەم کاری بەناوی ( David Copperfield) بوو کە لەکەناڵی بی بی سی هاتە پەخش کردن لەساڵی ١٩٩٩ وە دووەم کاریشی بەناوی بەرگدوورەکەی پەنەما(The Tailor of Panama) بوو کەئەوکات تەمەنی دە ساڵان بوو ، دانیال ڕادکلیف بە زنجیرە فیلی ماری پۆتەر ناوبانگی دەرکرد کە خۆی لە ٨ زنجیرە فیلم خایاند کە لەساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکردبوو و لە تەمموزی ٢٠١١ کۆتایی هات.