خەواڵوویی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەواڵوویی یان خەوبردن (بە ئینگلیزی: Somnolence) حاڵەتێکی ئارەزووی بەھێزی مرۆڤە بۆ خەوتن، بۆ ماوەیەکی زۆری نائاسایی؛ ھۆکاری جیاواز ھەن بۆ تووشبوون بەم شێوازە نائاسایییەی خەوتن. دەکرێت ئاماژە بێت بۆ دۆخی ئاسایی پێش خەوتن کە ھەموو مرۆڤێکی ئاسایی تووشی دەبێت،[١] یان بەھۆی تێکچوونی ڕۆتینی ڕۆژانە، یان نیشانەی کێشە تەندروستییەکانی تر. لەوانەشە بەھۆی بێھێزی و نەبوونی چالاکی دەروونی ڕووبدات.[٢]

زۆرجار خەواڵوویی وەک «نیشانەیەکی ئاسایی» سەیر دەکرێت نەک وەک «تێکچوونێکی دەروونی»، بەڵام زۆری دووبارەبوونەوەی حاڵەتی خەواڵوویی لە مرۆڤێکدا لە ھەندێک کاتدا بەھۆی ھەندێک ھۆکارەوە، ئاماژەیە بۆ تێکچوونی جۆراوجۆری دەروونی، وەکو خەواڵوویی لە تەواوی ڕۆژێکدا، تێکچوونی خەو و کارکردنی شەوانە و ھەندێک حاڵەتی تایبەتیی تر؛ و نیشانەی تایبەتی پزیشکی ھەیە بۆ خەواڵوویی، کە لەڕێگەی ئەو نیشانانەوە خەواڵوویی وەک نەخۆشیەک یان نیشانەی نەخۆشییەک سەیر دەکرێت.

وشەی «خەواڵوویی»[٣] لە زمانی کوردیدا لە وشەی خەوەوە ھاتووە، بە کەسێک دەوترێت کە خەو زاڵ بووبێت بەسەریدا و وزەی لێ بڕیبێت.[٤] لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی خەواڵوویی لە زمانی لاتینی «somnus» وەرگیراوە کە بە واتای «خەوتن» دێت.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Getting Drowsy? Alert/Nonalert Transitions and Visual Thalamocortical Network Dynamics" (بە ئینگلیزی). doi:10.1523/jneurosci.2262-11.2011. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ "Why Am I Excessively Sleepy? Drowsiness Explained". Healthgrades (بە ئینگلیزی). 2014-06-26. Retrieved 2024-01-30.
  3. ^ "خەواڵوویی | فەرھەنگی وشەنامە | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  4. ^ "خەواڵوو | فەرھەنگی خاڵ | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-01-30.
  5. ^ "Definition of SOMNOLENCE". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). 2023-12-29. Retrieved 2024-01-30.