خەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیژێکی خەوتوو

خەو یان خەوتن شێوازێکی پشوو وەرگرتنی ھەموو ئەندامەکانی لەشە بەتایبەتی مێشک، خەوتن پێویستە بۆ ھەموو زیندەوەران، بەپێی تووێژینەوەکان خەوێکی ئاسایی مرۆڤ پێویستە لەنێوان ١٠–١٣ کاتژمێر بێت. خەوتن نەک تەنھا مێشک بەڵکو کاریگەری لەسەر زیندەچالاکییەکان ھەیە بەتەواوەتی، ئەوە سەلمێندراوە کە ئەوکەسانەی بەشێوەیەکی خراپ دەخەون مێشک و جەستەیان بە گشتی لاواز و بێ وزە دەبێت بەپێچەوانەوە ئەو کەسانەی کە شێوازێکی باشی خەوتن جێ بە جێ دەکەن بەزۆری پڕن لە وزە و مێشکیشیان زۆر بە باشی کار دەکات و چالاکە. چەند شێوازێکی خەوتن ھەیە

  1. شێوازی خەوتنی ئاسایی (باو): ئەو شێوازە خەوتنەیە کە تەنھا لەشواندا ھەتا خۆر ھەڵاتنە کە باشترین مەودای ئەم جۆرە خەوە ٩ی شەو بۆ ٧–٨ی بەیانییە
  2. شێوازی دابەشکاری خەوتن: ئەو شێووازە خەوەیە کە دابەش دەکرێت بەسەر ڕۆژەکەدا واتە ٢٤ کاتژمێر، بۆ نموونە/ کاتژمێر ١٢ دەخەویت تا ٣، دیسانەوە ٦ دەخەویتەوە ھەتاوەک و ٩، ١٢ دەخەویت ھەتا وەکو ٣، ٦ دەخەویت ھاتا ٩، بەم شێوازە بەردەوام دەبیت

… باشترین شێواز شێوازی یەکەمە[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]