لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خزمەتگوزاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (بە ئینگلیزی: Social Networking Service) سەکۆیەکە بۆ دروستکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی یان تۆڕی پەیوەندی کە مرۆڤەکان ئارەزوو و چالاکیی و پاشخان و پەیوەندییەکانی خۆیان لە ژیانی ڕاستەقینەدا لە شێوەی گرووپی جیاوازدا ھاوبەش دەکەن. لەم خزمەتگوزاریانەدا ھەر کەسێک لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە دەناسرێتەوە و لە ڕێگەی ئەمەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو چالاکییانە دەکات کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. زۆربەی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە لە بەرنامە وێبییەکانەوە وەرگیراون کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستیان پێدەگات.