وردبین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Optical microscope nikon alphaphot +.jpg

وردبین یاخود مایکرۆسکۆپ، ئامێرێکە تەنە ورد و بچووکەکان گەورە دەکات، تاوەکوو لێکۆڵینەوە لەسەری ئاسانتر بێت، هەیانە سادە و هەیانە گەورە و ئاڵۆز. سادە پێک دێت لە هاوێنەیەکی گەورەکەر کە بەهۆیەوە وێنەی گەورەکراوی تەنەکان دەبینرێت. بەڵام ئاڵۆز پێک دێت لە ژمارەیەک لە هاوێنە، کە دابەش دەبن بۆ چەند کۆمەڵەیەک، کۆمەڵی یەکەم ئاراستەکراوە بۆ تەنەکە (لاشەکە) کە وێنەی راستەقینەی تەنەکە دەدات بەدەستەوە، بەڵام کۆمەڵەکەی سەروو؛ وێنەی راستەقینەی تەنەکە گەورە دەکەن کە هاوێنەکانی کۆمەڵەی یەکەم دایان بەدەستەوە، لەم جۆرەدا لە وردبین وێنەیەکی گەورەترمان دەست دەکەوێت. زانایانی زیندەزانیی پێویستییان بە چاودێریکردن و وردبوونەوەیە لە خانە و پێکهاتەکانی لە رێگەی لێکۆڵینەوەی زیندەوەرانەوە. گەشەپێدانی پێویستیی و ئامرازەکان وا لە زانایان دەکات کە قوڵترین نهێنییەکانی ژیان بدۆزنەوە.

وتارە پێوەندیدارەکان[دەستکاری]