جیو جیتسوی بەڕازیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو یاریزانی جیو جیتسوی بەڕازیلی لە پاڵەوانێتی جیھانی جیو جیتسو ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری دەکەن، ئەو شەڕکەرەی خوارەوە تەکنیکی خنکاندنی سێگۆشە ئەنجام دەدات، کە یەکێکە لە تەکنیکە گرنگەکانی جیو جیتسوی بەڕازیلی.

جیو جیتسۆی بەڕازیلی (بە پورتوگالی: Brazilian jiu jitsu) ھونەرێکی جەنگییە کە جەخت لەسەر تەکنیکەکانی گراپڵکردن و شەڕکردن لەسەر زەوی دەکاتەوە. لە شەڕەکانیدا ئامانجی کۆتایی بەدەستھێنانی پێگەیەکی باڵاترە بەسەر یاریزانی بەرامبەر و بێ بەرگریکردنە بە بەکارھێنانی تەکنیکەکانی قفڵکردن.

جیو جیتسۆی بەڕازیلی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە ھونەری جەنگی ژاپۆنی کۆدۆکان جودۆ پەرەی سەندووە، کە خۆی لە شێوازی جیو جیتسۆی ژاپۆنی ھەندێک لە قوتابخانە ژاپۆنییەکان لە سەدەی نۆزدەھەمدا وەرگیراوە. لە نێوان تەکنیکەکانی جودۆ و جیو جیتسودا، لە جیو جیتسۆی بەڕازیلیدا، زیاتر جەخت لەسەر نۆ-وازا (تەکنیکەکانی زەمینی) دەکرێتەوە. دامەزرێنەرانی ئەم ھونەوە برایان کارلۆس و ھێلیۆ گراسییە. کارلۆس لە میتسویۆ مایدا فێری جودۆ بووە کە مامۆستایەکی ژاپۆنییە و لە بەرازیل دەژی، دواتر فێری براکانی و ئەندامانی خێزانەکەی کردووە. ھێزی ئەم ھونەرەی ھونەری جەنگی بۆ یەکەمجار بۆ ھەمووان سەلمێندرا بە دەستپێکردنی پێشبڕکێ کراوەکانی یوو ئێف سی کە تێیدا شەڕڤانانی ھەموو بەشەکان بەشدارییان کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]