جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
AFC Asian Cup 2007
  • Piala Asia 2007
  • เอเชียนคัพ 2550
  • Cúp bóng đá châu Á 2007
پەڕگە:2007 Asian Cup Logo.svg
وردەکارییەکانی خول
وڵاتانی خانەخوێ ئیندۆنیزیا
 مالیزیا
 تایلەند
 ڤیێتنام
ڕۆژانی بەڕێوەچوون7–29ی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان16 (لە 1 کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا(لە 7 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان عێراق (جاری 1ەم)
پلەی دووەم عەرەبستانی سعوودی
پلەی سێیەم کۆریای باشوور
پلەی چوارەم ژاپۆن
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان32
ژمارەی گۆڵەکان84 (2.63 بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٧٢٤٬٢٢٢ (٢٢٬٦٣٢ بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)عێراق یوونس مەحموود
ژاپۆن ناوھیرۆتۆ تاکاھارا
عەرەبستانی سعوودی یاسر قەحتانی
(٤ گۆڵ)
باشترین یاریکەرعێراق یوونس مەحموود
٢٠٠٤

جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧ وەشانی چواردەیەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیابوو بوو لەماوەی ٧ی تەممووزی ٢٠٠٧ تاوەکو ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە چوار وڵات میوانداری کرا کە بریتیبوون لە ھەریەک لە تایلاند و ڤێتنام و مالیزیا و ئیندۆنیزیا کە تێیدا ھەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق توانی ببێتە پاڵەوانی وەشانەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بە بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی سعوودیە لە یاریی کۆتایی بە ئەنجامی (١–٠).[١][٢]بەدەستهێنانی نازناوەکە لەلایەن عێراقەوە بە یەکێک لە ڕووداوە گرینگە وەرزشییەکانی ئەم وڵاتە دادەنرێت.[٣]

دەستنیشانکردنی میواندار[دەستکاری]

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای ئەوکات محەمەد بن ھەمام پێشنیازی کرد کە چوار وڵات میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧ بکات، ھەرچەندە پاش ئەوە دانی بەوە دانا کە بڕیارەکەیان ھەڵەبووە بەھۆی ھۆکاری دارایی و لۆجیستی لە مەڕ ڕیێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییە لە چوار وڵات.

لە حوزەیرانی ٢٠٠٥ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا تایلەندی ئاگادارکردەوە کە یاریگاکانی تەواو بکات پێش ساڵی ٢٠٠٧ گەرنا مافی میوانداری لێ دەسەنرێتەوە و دەدرێ بە سەنگافورە.

شارە میواندارەکان[دەستکاری]

ئیندۆنیزیا جاکرتا ئیندۆنیزیا پالیمبانگ مالیزیا کوالالەمپور مالیزیا شاە عالەم
یاریگای گیلۆرا بۆنگ کارلۆ یاریگای گیلۆرا سیروجایا یاریگای نیشتیمانی، بووکێت جەلیل یاریگای شاە عالەم
توانای یاریگای: ٨٨٬٠٨٣ توانای یاریگا: ٤٠٬٠٠٠ توانای یاریگا: ٨٧٬٤١١ توانای یاریگا: ٦٩٬٩٣٢
یاریگای گیلۆرا بۆنگ کارلۆ
گیلۆرا سیروجایا
جەلیل بووکێتی نیشتیمانی
شاە عالەم
نەخشەی شارە میواندارەکان
تایلەند بانکۆک تایلەند بانکۆک ڤیێتنام ھانۆی ڤیێتنام شارئ ھۆ چی منە
یاریگای ڕاجامانگالا یاریگای سوباچالاسی یاریگای مای دینەی نیشتیمانی یاریگای سوپا
توانای یاریگا: ٤٩٬٧٢٢ توانای یاریگا: ١٩٬٧٩٣ توانای یاریگا: ٤٠٬١٩٢ توانای یاریگا: ٢٥٬٠٠٠
ڕاجامانگالا
سوباچالاسی
مای دینەی نیشتیمانی
یاریگای سوپا

پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٠٦ پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی جامی ئاسیای ٢٠٠٧ دەستیپێکرد و لە ١٥ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بەکۆتا ھات و ژاپۆنی پاڵەوانی وەشانی ڕابڕدوو ناچارکرا بەشداریبکات لە پاڵاوتنەکان بەھۆی سەرکەوتنی چوار وڵاتی میواندار ڕاستەوخۆ بۆ کۆتایییەکانی جامی ئاسیا ھەروەھا بڕیاردرا خاوەن سێ پلەی یەکەمی وەشانەکە ڕاستەوخۆ بەبێ پاڵاوتن سەرکەون بۆ جامی ئاسیای ٢٠١١ لە قەتەر، سیستەمی پاڵاوتنەکە بەبەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە دابەشکران بۆ ٦ کۆمەڵە خاوەنی دوو یەکەمی کۆمەڵە ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ کۆتایییەکان.

لیستی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان:[٤]

وڵات شێوازی سەرکەوتن مێژووی سەرکەوتن ئەو وەشانانەی کە پێشتر بەشداریکردووە
ئیندۆنیزیا ئیندۆنیزیا ٧ی ئابی ٢٠٠٤ میواندار ٣ جار (١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
مالیزیا مالیزیا ٢ جار (١٩٧٦، ١٩٨٠)
تایلەند تایلەند ٥ جار (١٩٧٢، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
ڤیێتنام ڤیێتنام ٢ جار (١٩٥٦، ١٩٦٠)
ئوسترالیا ئوسترالیا کۆمەڵەی D یەکەم ١٦ی ئابی ٢٠٠٦ ٠ جار (یەکەمجارە)
ژاپۆن ژاپۆن کۆمەڵەی A یەکەم ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ٥ جار (١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
 قەتەر کۆمەڵەی F یەکەم ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ٦ جار (١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
عەرەبستانی سعوودی عەرەبستانی سعوودی کۆمەڵەی A دووەم ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ ٦ جار (١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
ئێران ئێران کۆمەڵەی B یەکەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦[٥] ١٠ جار (١٩٦٨، ١٩٧٢، ١٩٧٦، ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
کۆریای باشوور کۆریای باشوور کۆمەڵەی B دووەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ١٠ جار (١٩٥٦، ١٩٦٠، ١٩٦٤، ١٩٧٢، ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کۆمەڵەی C یەکەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ٦ جار (١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٤)
عومان عومان کۆمەڵەی C دووەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦[٥] ١ جار (٢٠٠٤)
عێراق عێراق کۆمەڵەی E یەکەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ٥ جار (١٩٧٢، ١٩٧٦، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
چین چین کۆمەڵەی E دووەم ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ٨ جار (١٩٧٦، ١٩٨٠، ١٩٨٤، ١٩٨٨، ١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
بەحرەین بەحرەین کۆمەڵەی D دووەم ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦[٥] ٢ جار (١٩٨٨، ٢٠٠٤)
ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان کۆمەڵەی F دووەم ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦[٥] ٣ جار (١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤)
وڵاتە بەشداربووەکان

پۆلێنکردنی تیپە بەشداربووەکان[دەستکاری]

بەپێی دوایین پۆلێنبەندی فیفا لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ئاستی تیپەکان دابەشکرا بۆ ئەنجامدامی تیروپشک و وڵاتە میواندارەکان کرانە ئاستی یەکەم:

ئاستی یەکەم ئاستی دووەم ئاستی سێیەم ئاستی چوارەم
ئیندۆنیزیا ئیندۆنیزیا

مالیزیا مالیزیا

تایلەند تایلەند

ڤیێتنام ڤیێتنام

چین چین

عێراق عێراق

بەحرەین بەحرەین

میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

 قەتەرعەرەبستانی سعوودی عەرەبستانی سعوودی

ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان

عومان عومان

ئوسترالیا ئوسترالیا

ئێران ئێران

کۆریای باشوور کۆریای باشوور

ژاپۆن ژاپۆن

پاڵەوانێتییەکە[دەستکاری]

قۆناغی کۆمەڵەکان[دەستکاری]

کۆمەڵەی ئەی[دەستکاری]

ڕیزبەندی کۆتایی[دەستکاری]
ر ھەڵبژاردە یاری بردنەوە یەکسان دۆڕان گ ک گ ل ج خاڵ تێبینی
١ [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق|عێراق]]عێراق عێراق ٣ ١ ٢ ٠ ٤ ١ ٥ سەرکەوت بۆ قۆناغی ٨
٢ ئوسترالیا ئوسترالیا ٣ ١ ١ ١ ٦ ٤ ٤
٣ تایلەند تایلەند ٣ ١ ١ ١ ٣ ٥ ٤
٤ عومان عومان ٣ ٠ ٢ ١ ٢ ٤ ٢
یارییەکانی کۆمەڵە[دەستکاری]
جەولە تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
١ تایلەند تایلەند ١–١ عێراق عێراق راجامانگالا ٣٠٬٠٠٠
١ ئوسترالیا ئوسترالیا ١–١ عومان عومان راجامانگالا ٥٬٠٠٠
٢ عومان عومان ٠–٢ تایلەند تایلەند راجامانگالا ١٩٬٠٠٠
٢ عێراق عێراق ٣–١ [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا|ئوسترالیا]]ئوسترالیا ئوسترالیا راجامانگالا ٦٬٠٠٠
٣ تایلەند تایلەند ٠–٤ ئوسترالیا ئوسترالیا راجامانگالا ٤٦٬٠٠٠
٣ عومان عومان ٠–٠ عێراق عێراق یاریگای سوباچالاسی ٥٠٠
یاریی عێراق و ئوسترالیا.
یاریی عومان و تایلەند
بانکۆک - یاریی عومان و ئوسترالیا.

کۆمەڵەی بی[دەستکاری]

ڕیزبەندی کۆتایی[دەستکاری]
ر ھەڵبژاردە یاری بردنەوە یەکسان دۆڕان گ ک گ ل ج خاڵ تێبینی
١ ژاپۆن ژاپۆن ٣ ٢ ١ ٠ ٨ ٣ ٧ سەرکەوت بۆ قۆناغی ٨
٢ ڤیێتنام ڤیێتنام ٣ ١ ١ ١ ٤ ٥ ٤
٣ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئیمارات ٣ ١ ٠ ٢ ٣ ٦ ٣
٤  قەتەر ٣ ٠ ٢ ١ ٣ ٤ ٢
یارییەکانی کۆمەڵە[دەستکاری]
جەولە تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
١ ڤیێتنام ڤیێتنام ٢–٠ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئیمارات مای دینەی نیشتیمانی ٣٩٬٤٥٠
١ ژاپۆن ژاپۆن ١–١  قەتەر مای دینەی نیشتیمانی ٥٬٠٠٠
٢  قەتەر ١–١ ڤیێتنام ڤیێتنام مای دینەی نیشتیمانی ٤٠٬٠٠٠
٢ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئیمارات ١–٣ ژاپۆن ژاپۆن مای دینەی نیشتیمانی ٥٬٠٠٠
٣ ڤیێتنام ڤیێتنام ١–٤ ژاپۆن ژاپۆن مای دینەی نیشتیمانی ٤٠٬٠٠٠
٣  قەتەر ١–٢ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانئیمارات یاریگای سوپا ٤٬٠٠٠

کۆمەڵەی سی[دەستکاری]

ڕیزبەندی کۆتایی کۆمەڵە[دەستکاری]

ر ھەڵبژاردە یاری بردنەوە یەکسان دۆڕان گ ک گ ل ج خاڵ تێبینی
١ ئێران ئێران ٣ ٢ ١ ٠ ٦ ٣ ٧ سەرکەوت بۆ قۆناغی ٨
٢ ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان ٣ ٢ ٠ ١ ٩ ٢ ٦
٣ چین چین ٣ ١ ١ ١ ٧ ٦ ٤
٤ مالیزیا مالیزیا ٣ ٠ ٠ ٣ ١ ١٢ -١١ ٠
یارییەکانی کۆمەڵە[دەستکاری]
جەولە تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
١ مالیزیا مالیزیا ١–٥ چین چین جەلیل بووکێت ٢١٬١٥٥
١ ئێران ئێران ٢–١ ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان جەلیل بووکێت ١٬٨٦٣
٢ ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان ٥–٠ مالیزیا مالیزیا جەلیل بووکێت ٧٬١٣٧
٢ چین چین ٢–٢ ئێران ئێران جەلیل بووکێت ٥٬٩٣٨
٣ مالیزیا مالیزیا ٠–٢ ئێران ئێران جەلیل بووکێت ٤٬٥٢٠
٣ چین چین ٠–٣ ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان شاە عالەم

گرووپی دی[دەستکاری]

ڕیزبەندی کۆتایی کۆمەڵە[دەستکاری]
ر ھەڵبژاردە یاری بردنەوە یەکسان دۆڕان گ ک گ ل ج خاڵ تێبینی
١ عەرەبستانی سعوودی سعوودیە ٣ ٢ ١ ٠ ٧ ٢ ٧ سەرکەوت بۆ قۆناغی ٨
٢ کۆریای باشوور کۆریای باشوور ٣ ١ ١ ١ ٣ ٣ ٠ ٤
٣ ئیندۆنیزیا ئیندۆنیزیا ٣ ١ ٠ ٢ ٣ ٤ ٣
٤ بەحرەین بەحرەین ٣ ١ ٠ ٢ ٣ ٧ ٣
یارییەکان[دەستکاری]
جەولە تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
١ ئیندۆنیزیا ئیندۆنیزیا ٢–١ بەحرەین بەحرەین گیلۆرا بوۆن کارنۆ ٦٠٬٠٠٠
١ کۆریای باشوور کۆریای باشوور ١–١ عەرەبستانی سعوودی سعوودیە گیلۆرا بوۆن کارنۆ ١٥٬٠٠٠
٢ بەحرەین بەحرەین ٢–١ کۆریای باشوور کۆریای باشوور گیلۆرا بوۆن کارنۆ ٩٬٠٠٠
٢ عەرەبستانی سعوودی سعوودیە ٢–١ ئیندۆنیزیا ئیندۆنیزیا گیلۆرا بوۆن کارنۆ ٨٨٬٠٠٠
٣ ئیندۆنیزیا ئیندۆنیزیا ٠–١ کۆریای باشوور کۆریای باشوور گیلۆرا بوۆن کارنۆ ٨٨٬٠٠٠
٣ عەرەبستانی سعوودی سعوودیە ٤–٠ بەحرەین بەحرەین گیلۆرا سیروجایا ٥٠٠

قۆناغی چارەکی کۆتایی[دەستکاری]

تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
عێراق عێراق ٢–٠ ڤیێتنام ڤیێتنام ڕاجامانگالا ٩٬٧٢٠
ئێران ئێران ٠–٠ کۆریای باشوور کۆریای باشوور جەلیل بووکێت ٨٬٦٢٩
کۆریای باشوور بە لێدانی یەکلایی کەرەوە ٤–٢ بردییەوە.
ژاپۆن ژاپۆن ١–١ ئوسترالیا ئوسترالیا مای دینەی نیشتیمانی ٢٥٬٠٠٠
ژاپۆن بە لیدانی یەکلایی کەرەوە ٤–٣ بردییەوە.
عەرەبستانی سعوودی سعوودیە ٢–١ ئۆزبەکستان ئۆزبەکستان گیلۆرا بۆن کارنۆ ١٢٬٠٠٠

نیوەی کۆتایی[دەستکاری]

تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
عێراق عێراق ٠–٠ کۆریای باشوور کۆریای باشوور جەلیل بووکێت، کوالالەمپۆر ١٢٬٥٠٠
عێراق بە لێدانی یەکلایی کەرەوە ٤–٣ سەرکەوت و خۆی گەیاندی فایناڵ
ژاپۆن ژاپۆن ٢–٣ عەرەبستانی سعوودی سعوودیە مای دینە، ھانۆی ١٠٬٠٠٠

کۆتایی[دەستکاری]

تیپ ١ ئەنجام تیپ ٢ یاریگا ژمارەی ئامادەبووان
عێراق عێراق ١–٠ عەرەبستانی سعوودی سعوودیە گیلۆرا بۆن کارنۆ، جاکرتا ٦٠٫٠٠٠
٧١، یوونس مەحموود
یاریگای گیلۆرا بۆن کارنۆ

براوە[دەستکاری]

عێراق پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧

خەڵاتەکان[دەستکاری]

گۆلکاری پاڵەوانێتییەکە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی یاری پاک
عێراق یونس مەحموود

ژاپۆن ناوھیرۆتۆ تاکاھاراعەرەبستانی سعوودی یاسر قەحتانی

عێراق یونس مەحموود ژاپۆن ژاپۆن

گۆڵکارەکان[دەستکاری]

٤ گۆڵ

عێراق یونس مەحموود

ژاپۆن ناوھیرۆتۆ تاکاھارا

عەرەبستانی سعوودی یاسر قەحتانی

٣ گۆڵ

ئوسترالیا مارک ڤیدۆکا

ئۆزبەکستان ماکسیم شکاتسیخ

قەتەر سباستیان سووریا

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا توانی لە زلھێزەکانی ئاسیا بباتەوە وەکو سعوودیە و کۆریای باشوور و ئوسترالیا، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژاردەی عێراق بەھیچ شێوەیەک پاڵێوراو نەبوو بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە و تەنانەت پاڵێوراویش نەبوو کە بگاتە نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەھۆی ئەو دۆخە خراپەی بەرۆکی عێراقی گرتبوو دوای ڕووداوەکانی ٢٠٠٣ و داگیرکردنی وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە ھەروەھا دروستبوونی شەری تائیفی لە ساڵانی ٢٠٠٦و٢٠٠٧ لەو وڵاتە لە نێوان شیعە و سووننە ھەروەھا ھەڵبژاردەی عێراق تەواوی یارییەکانی لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدا بە تایبەت لە وڵاتەکانی ئیمارات و قەتەر و ئوردن، ئەمە جگە لە لاوازی پشتگیری دارایی ھەڵبژاردەی عێراق و بێسەرووبەری خولی عێراق بەھیچ شێوەیەک عێراقی ناکردە پاڵێوراو بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە بە تایبەت لەھەمبەر بوونی ھەڵبژاردەی وەکو ژاپۆنی ھەڵگری نازناوی وەشانی پێشوو و ھەڵبژاردەی کۆریای باشوور خاوەنی زۆرترین گەیشتن بە مۆندیال لە مێژووی ئاسیا و پێنج جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی ھەروەھا ھەڵبژاردەی سعوودیە کە سێجار نازناوەکەی بردووە و پێنج جار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و ھەڵبژاردەی ئێران کە ئەویش بەھەمان شێوە سێجار بووەتە پاڵەوانی نازناوەکە و ھەڵبژاردەی ئوسترالیا کەیەکەمجار بوو بەشداری بکات لە پاڵەوانێتییەکە دوای ئەوەی بووە ئەندام لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و بەشداریی لە مۆندیالی ٢٠٠٦ی ساڵی پێشووی کردبوو لە پاڵ ئەم ھەموو فاکتەرانە ھەڵبژاردەی عێراق بە ھیچ شێوەیەک پاڵێوراوی بردنی نازناوەکە نەبوو، لەگەڵ ئەمانەش یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە ئایاری ٢٠٠٧ بۆماوەی تەنھا دوو مانگ گرێبەستی لەگەڵ ڕاھێنەری یانەی تائی سعوودی واژووکرد کە ئەویش ڤیێرای بەرازیلی بوو کە ڕاھێنەرێکی ناسراوو نەبوو ھەڵبژاردەکە پێش ئەمە پلەی دووەمی جامی ڕۆژاوای ئاسیای بەدەستھێنا دوای دۆرانی بەرامبەر ئێران لە یاریی کۆتایی ھەروەھا پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە عێراق ٠–٢ بە ئۆزبەکستان و ٠–٣ بە کۆریای باشوور دۆرابوو لە یاریی دۆستانەی ئامادەکاری.

لە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژاردەی عێراق ١–١ بەرامبەر تایلاندی خاوەن یاریگا یەکسان بوو پاشان لە جەولەی دووەم ڕووبەرووی ئوسترالیا بوەوە بە گۆڵی نەشئەت ئەکرەم و ھەوار مەلا محەممەد و مەھدی کەریم توانیان ٣–١ سەرکەون بەسەر ھەڵبژاردەی کانگارۆ کە ئەم یارییە بووە خاڵی وەچەرخان و پاشان لە یاریی سێیەم ٠–٠ یەکسان بوون لەگەڵ ھەڵبژاردەی عومان و عێراق بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت کەوتە بەرامبەر ڤیێتنام دووەمی کۆمەڵەی دووەم و عێراق بە دوو گۆڵی یونس مەحموود کۆتایی بە سەرکێشی ڤیێتنامییەکان ھێنا لە پاڵەوانێتییەکە، دواتر کەوتە بەرامبەر ھەڵبژاردەی کۆریای باشوور کە ئەویش لای خۆیەوە ھەڵبژاردەی ئێرانی دەرکردبوو دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن ھەردوو ھەڵبژاردە یاریی چووە گێمی زیادکراو پاشان لێدا یەکلاییکەرەوەکان کە یاریزانانی عێراق سەرکەوتووبون لە جێبەجێکردنیدا ھەروەھا گۆڵچی نووڕ سەبری سەرکەوتووبوو لە گەڕاندنەوەی لێدانی سزای ھەڵبژاردەی کۆریا بەمشێوەیە ھەڵبژاردەی عێراق بۆ یەکەمجار گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، لەکاتی ئاھەنگگێران و خۆشی دەربڕین بۆ سەرکەوتنی شێرەکانی ڕافیدەین بۆ یاریی کۆتایی لە ناو ئاپۆرای ھاندەران لە بەغدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا[٦] و زیاتر لە ١٦ کەس بوونە قوربانی و ٥٧ کەس برینداربوون بۆیە لە یاریی کۆتایی ھەڵبژاردەی عێراق شریتی ڕەشیان لە قۆڵیان بەستیبوو.

لە یاریی کۆتایی ھەڵبژاردەی عێراق ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی سعوودیە بوەوە لە جاکرتای پایتەختی ئیندۆنیزیا بە ئامادەبوونی ٦٠٬٠٠٠ ھاندەر دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە دەقیقەی ٧١ی یارییەکە بە ئۆڤەرێکی ھەوار مەلا محەممەد کوری کوردستان و لێدانیکی سەری یونس مەحموود کوری کەرکووک ھەڵبژاردەی عێراق توانی ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٧[٦] کە لە چوار وڵات بەڕیوەچوو.

و دوای ئەوە ھەڵبژاردەی عێراق ڕاستەوخۆ بەبێ پاڵاوتن گەیشتە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١١ لە قەتەر ھەروەھا سەرکەوت بۆ جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ لە ئەفریقیای باشوور، دوای بردنەوەکە ڕاستەوخۆ خۆشی و ئاھەنگ لە تەواوی عێراق و کوردستان دەستیپێکرد بەوبۆنەیەوە و ھەروەھا لەلایەن ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات.

بەھۆی نالەباریی دۆخی عێراق یاریزانانی ھەڵبژاردەی عێراق لە دوبەی ئیمارات و عەمانی ئوردن ئاھەنگی سەرکەوتنیان گێرا و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دووبەی محەممەد کوڕی ڕاشد ھەر یاریزانێ بڕی ٢٠٠ ھەزار دۆلاری بۆیان کردە خەیاڵ[٧] پاشان گەڕانەوە بەغداد و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی خەڵاتکران پێشوازیان لێکرا و بڕی ١٠ ھەزار دۆلاریان بە خەڵات دایە یاریزانەکان.[٦]

بەدەستھێنانی ئەم نازناوە لە تەواوی میدیا جیھانییەکان دەنگی دایەوە ھەروەھا چەندەھا خەڵات و ڕێزلینان بەخشرایە یاریزانەکان ئەم جیلەی ھەڵبژاردەی عێراق ھەمیشە بە زیندووی لە یادەوەری خەڵکی عێراق دەمێنێتەوە.

ئاھەنگگێرانی ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات.

ئەلبوومی وێنەکان[دەستکاری]

بانەری بەخێرھاتن بۆ کردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا
ئاھەنگی کردنەوەی وەشانی چواردەیەمی جامی ئاسیا لە بانکۆک- تایلەند
ئاھەنگی کردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە بانکۆک.
دەستپێکی یاریی عومان و ئوسترالیا.
ئامادەبوونی ٨٨ ھەزار ھاندەر لە یاریگای گیلۆرا بۆنگ کارنۆ، جاکرتا.
  1. ^ "When Iraq scripted a fairy tale in 2007". the-AFC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-06.
  2. ^ "AFC Asian Cup 2007 - Groups & Matchdays". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-04.
  3. ^ "When Iraq scripted a fairy tale in 2007". the-AFC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-04.
  4. ^ "كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول". www.kooora.com. Retrieved 2022-05-07.
  5. ^ ئ ا ب پ "كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول". www.kooora.com. Retrieved 2022-05-07.
  6. ^ ئ ا ب "كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول". www.kooora.com. Retrieved 2022-05-10.
  7. ^ فارق كبير/ رحيمة يكشف قيمة هدية الامارات والعراق بعد انجاز كأس اسيا 2007 (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-05-10