تەندرا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
تەندرا لە گرینلاند

تەندرا (بە ئینگلیزی: Tundra) ھەرێمێکی زیندەیی ساردە، ھیچ درەختێکی تێدانیە. پشتێنەیەکی لێک نەپچڕاو لە ناو باکووری ئەمریکای باکوور و ئەورووپا و ئاسیادا پێکدەھێنێت. ئەم ناوچە ناوچەیکی ساردە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا ئەمەش وای کردووە ئاژەڵەکانی ئەم ناوچە بەزەحمەت خواردنیان دەست بکەویت.ناچار نزیک دەبنەوە لە وناوچانەی کە پلەی گەرمیان کەمێک بەرزترە، چونکە لەوەرزە ساردەکاندا ئەم ناوچەیە دەبێتە بەستەلەک ئەمەش وای کردووە بەزەحمەت گیای لێ سەوزدەبێت، وە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەشێکی زۆری بەڕاوی ئاژەڵەوە خەریکن بەتایبەتی ئاسکی ڕەنە.