تۆمارگەی ناوی پاوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تۆمارگەی ناوی پاوان (Domain Name Registry) دەیتابەیسێکە بریتی لە گشت ناوگەلی تۆمارکراو لە پاوانێکی ئاست-سەردا. بەڕێوەبەری تۆمارگە، کە بە ناوەندی زانیاریی ڕایەڵە یان نیک[١] ژی دەناسرێ، بەشێک لە سیستەمی ناوی پاوانی ئینتەرنێتە کە ئاگاداری دەیتابەیسەکەیە و پارێزگاریی دەکا. نیک ڕێکخراوەیەکە کە بەسەر کاری تۆماری ناوەکان لەناو ئەو پاوانە ئاست-سەرانەی بەرپرسیارەتییانی پێسپێردراوە ڕادەگا و سیاسەتەکانی پێوەندیدار بە تەرخانکاریی ناوی پاوان کۆنترۆڵ دەکا. نیک لەڕووی تەکنیکییەوە، پاوانی ئاست-سەر دەسووڕێنێ.[٢]

پێویستە ئەوە لەبیر نەچێ کە تۆمارگەی ناوی پاوان و تۆمارکەری ناوی پاوان دوو شتی لێکجیاوازن.

پاوانەکان لە زنجیرەپلیکانەیەک بە سەرۆکایەتیی ئایاناوە بەڕێوە دەبردرێن. ئایانا بە سەرپەرشتیکردنی ناوڕاژەکارەکانی ڕیشە، سووڕێنەری نووکی داری DNS-ە.

ئایانا ھەروەھا تۆمارگەی int. کە تایبەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە و ناوچەی arpa. کە تایبەتی ئامانجگەلی کارگێڕانەیە و ناوچەگەلی گرنگ و ھەستیاری دیکە وەکوو root-servers.net ژی دەسووڕێنێ.

ئایانا دەسەڵاتی ھەموو پاوانەکانی تری سپاردۆتە دەست تۆمارگەکانی ترەوە.

پەراوێزەکان و سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Network Information Center یان بەکورتی NIC
  2. ^ http://www.icann.org/en/general/glossary.htm