ئایانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی ئایانا

ئایانا (IANA) کورتکراوەی Internet Assigned Numbers Authority -یە کە بە واتای خاوەندەسەڵاتی ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت دێتەوە؛ بنکەی سەرپەرشتییە بۆ تەرخانکاریی جیھانیی ژمارەی IP، تەرخانکاریی ژمارەی AS، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی ڕیشە لە سیستەمی ناوی پاواندا و ژمارەکان و ھێماکانی تری گرێدراو بە پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتەوە. ئایکان (بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە سپێردراوەکان) ئایانا دەگەڕێنی و دەیبا بەڕێوە.

پێش دامەزرانی ئایکان بۆ ئەم مەبەستە، بەپێی گرێبەستێکی نێوان دامەزراوەی زانستە زانیارییەکانی زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئایانا لەلایەن جۆن پۆستێل لەو دامەزراوەیەوە بەڕێوەبەریی دەکرا. تا ئەو کاتەی وا ئایکان ساز کرا و بەگوێرەی گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکادا، بەرپرسیارەتیی گرتە ئەستۆ.

لینکە دەرەکییەکان[دەستکاری]