پرۆپاگەندە
پڕوپاگەندە یان ڕیکلام ھۆیەکە بۆ ناساندن و پڕفرۆشکردنی کاڵا یان بەروبوومی کەسێ یان کۆمپانیایەک ، پڕوپاگەندە زیاتر لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە ساز دەکرێن لەوانە تی ڤیەکان و گۆڤارەکان و ڕۆژنامەکان و ڕادیۆکان و ھتد... ، مەرجیش نیە کۆمپانیایەک تەنیا لەڕێگای پڕوپاگەندە ەوە بتوانێ سامانێکی باش بۆ خۆی کۆبکاتەوە.
پڕوپاگەندە لە سیاسەت [دەستکاری]
ئەو پڕوپاگەندەیە تایبەتە بۆ چوونە نێو پۆستێکی سیاسی لەوانە سەرۆکی ووڵات ، یان ببێتە ئەندام پەرلەمان ھتد.. ، ئەم پروپاگەندەیە زۆرجار کەسەکە لەکەناڵێکی ڕاگەیاندن وەک پڕوپاگەندە بەڵێن بەخەڵک یان جەماوەرەکەی دەدات کە ئەم گەر ببێتە خاوەن ئەو پۆستە چ کارێ ئەنجام دەدا ، یان زۆر جار دەبینرێ کەسەکە بۆ پڕوپاگەندە دەچیتە نێو خەڵک ڕای وان وەر ئەگرێ کە ئەو چی بکا کاتێ بگاتە ئەم پۆستە ، زۆر جار پڕوپاگەندە بۆتە ئامرازێ بۆ گەیشتن بە پلەیەک لەلایەن سیاسەت مەداران وە لە جیھانی ئیمڕۆ سیاسەت مەدارەکان تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک ئامرازێ بەکاردەھێنن بۆ خۆ نزیک کردنەوە لە کۆمەڵگا و زانینی بار و گوزەرانی خەڵکی ووڵات.