تاھیری شۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاھیری شۆشی
تاھیری شۆشی
وێنەی تاھیری شۆشی
لەدایکبوونتاھیری کوڕی محەممەدی کوڕی تاھیری کوڕی شێخ ولئیسلامی کوڕی عبدولرحمانی کوڕی عبدعەلای کوڕی یوونسی کوڕی شێخ عبدولحەمیدی شۆشی
١٣٣٦کۆچی -١٩١٧زاینی
گوندی شۆش، قەزای ئاکرێ
مردن١٣٨١ کۆچی - ١٩٦٢/١٢/١٢ز
شوێنی گۆڕگوندی شۆش
نازناوتاھیر، شۆشی، شێخ تاھیری شۆشی
پیشەشاعیر، مەلا
زمانکوردی، عەرەبی و فارسی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانگۆلزار

تاھیری شۆشی (١٩١٧ – ١٩٦٢) مەلا خەتات و شاعیرێکی کوردە. بە یەکەم شاعیری کرمانجی ژووروو دەژمێرێت کە تەواوی ژیانی پێغەمبەر محەممەد و ھاوەڵانی تا ساڵی ٥٠ی کۆچی بە ھۆنراوە نووسیوە.[١] ھەروەھا بێجگە لە زمانی دایکی بە عەرەبی وفارسیش ھۆنراوەی نووسیوە.

ناو[دەستکاری]

تاھیر کوڕی محەممەد کوڕی تاھیر کوڕی شێخولئیسلام کوڕی عبدولڕەحمان کوڕی عەبدعەلا کوڕی یوونس کوڕی شێخ عبدولحەمیدی شۆشی. نازناوی تاھیر، شۆشی و تاھیری شۆشی، شێخ تاھیری شۆشی ناسراوە لەناو خەلکی دەڤەرەکە.[٢]

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی (١٣٣٦ کۆچی – ١٩١٧ی زاینی) لە گوندی شۆش سەر بە قەزای ئاکرێ لەدایکبووە. سەرەتا لە لای باوکی شێخ محەممەد شوشی و لەلای شێخ مەمدوح شوشی دەستی بە خوێندن کردووە. لە لایەن مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵای بێتواتەیی لە مزگەوتی (حاجی عەبدولقادری دەباغ دەکەوێتە ناو بازاڕ بەرامبەر قەڵای ھەولێر بڕوانامەی مەلای دوازدە عیلمی بەدەست ھێناوە.[٣][٤]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

شێخ خاوەنی چەندین کتێب و وتارە بەڵام تا ئێستا تەنیا دوو کتێبی لە چاپ دراون. ئەوانەش گوڵزار و پەند و شیرەت، و ژمارەیەکی زۆری بەرھەمەکانی تا ئێستا لە چاپ نەدراون کە زیاتر لە دە کتێبن.[٥]

پەیوەندیەکانی لەگەڵ جیھانی ئیسلامی[دەستکاری]

پەیوەندیەکانی لەگەڵ زانای کورد سەعید نوورسی بە ڕێی نامە گرێداوە بووە یەکێک لە قوتابیەکانی نوورسی ساڵی (١٩٢٨ – ١٩٢٩).[٦]

مردن[دەستکاری]

پاش ھەشت ساڵ لە نەخۆشی (سل) لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا، لە ڕوژی ھەینی ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٢ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شێخ شەمسەدینی شۆشیی لە گوندی شۆش بە خاک سپێردرا.[٧]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ شێخ طاھرێ شۆشی: گولزار, بەرھەڤکرن د.حەمزە شۆشی , چاپخانا ھەوار-دھۆک / ٢٠١٣ , بەرپەڕێ ١٥
  2. ^ ھەمان سەرچاوەی پێشۆ : لاپەڕە ١٨
  3. ^ معجم الشعراء الکرد : اعداد حمدی عبدالمجید سلفی - تحسین ابراھیم دوسکی ص ٢٥٢- ٢٥٣
  4. ^ ھەمان سەرچاوەی پێشو(گولزار) : لاپەرە ٢١ - ٢٢
  5. ^ ھەمان سەرچاوەی پێشۆ (گۆلزار) : لاپەڕە ٣٥
  6. ^ ھەمان سەرچاوەی پێشۆ (گۆلزار) : لاپەڕە ٢٣
  7. ^ ھەمان سەرچاوەی پێشۆ (گۆلزار) : لاپەڕە ٤٨