بەنی نەزیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەنی نەزیر (بە عەرەبی: بَنُو ٱلنَّضِير‎), (بە عیبری בני נצ'יר) ھۆزێکی عەرەبی جوولەکە بوون کە تا سەدەی ٧ەم لە لە باکووری نیمچەدوورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون. ھۆزەکە ڕەتی کردەوە کە بگۆڕن بۆ ئیسلام ئەوەی محەممەد فەرمانی کردبوو و لە ئەنجامدا لە شاری مەدینە دەرکران.[١] ئینجا بەنی نەزیر لەگەڵ قورەیش پیلانی شەڕی خەندەقیان دانا. دواتر بەشدارییان لە شەڕی خەیبەردا کرد.[٢]

ڕەچەڵەک[دەستکاری]

بە وتەی ئەلسەمعانی مێژوونووسی عەرەب، ئەندامانی ھۆزی بەنی نەزیر نەوەی ئەلنەزیرن، کە پیاوێکی جوولەکە بوو کە لە جوودیاوە بۆ عەرەبستان کۆچیان کردبوو. لەوانەیە ناوی ئەلنەزیر لە ناوی حەنەزیرەوە وەرگیرابێت. بەپێی مێژوونوسی عەرەب (ئیبن حازم)، ئەوان ڕاستەوخۆ نەوەی پاتریالی ھارونی ئینجیلن.

سەرەتای مێژووی[دەستکاری]

سەرەتا لە مەدینە، جگە لە بەنی نەزیر، دوو ھۆزی گەورەی دیکەی عەرەب ھەبوون: بەنی ئەوس و خەزرەج. پێشتر دوو ھۆزی عەرەبی جوولەکە بە ناوەکانی بەنی قورەیزە و بەنی قەینوقەوە گەیشتبوون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sahih Muslim 1765 - The Book of Jihad and Expeditions - كتاب الجهاد والسير - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم)". sunnah.com. Retrieved 13ی Januaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ Tabari, Muhammad ibn Yarir al-; a?- ?abar?, Mu?ammad Ibn-?ar?r (ی ی 1987). The History of al-Tabari Vol. 7: The Foundation of the Community: Muhammad At Al-Madina A.D. 622-626/Hijrah-4 A.H. (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ISBN 978-0-88706-344-2. Retrieved 13ی Januaryی 2022. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)