بەرزان ئیبراھیم تکریتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەرزان ئیبراھیم تکریتی
لەدایکبوون١٧ی شوباتی ١٩٥١
تکریت، عێراق
مردن١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧(٢٠٠٧-٠١-١٥) (٥٥ ساڵ ژیاوە)
بەغدا، عێراق
ھۆی مەرگھەڵواسین
تاوانبار بەکوشتنی بە مەبەست، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات، کارمەندانی سەربازی
پۆستەکانباڵیۆز
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق
پلەی سەربازیژەنەڕاڵ
ناکۆکیشەڕی عێراق

بەرزان ئیبراھیم حەسەن تکریتی (١٧ی شوباتی ١٩٥١ – ١٥ی ١ی ٢٠٠٧)، سیاسەتوانێکی عێراقی و نیوەبرای سەددام حوسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق. پلەی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری گشتی وەرگرتووە و دواتر پلەی سەرۆکایەتی دەزگاکەی وەرگرتووە. بەھۆی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کۆمەڵکوژی دوجەیل لەسێدارە دراوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەحلام خەیروڵڵا کردووە کە نازناوی «شەجەرەتی دوور» بوو، خوشکی عەدنان خەیروڵڵا و ساجیدە تیلفاح لە باوکەوە و شەش منداڵی ھەبووە: محەممەد، سەجا، عەلی، نوور، خەولە و سەرییە، ژنەکەی لە سویسرا لە ساڵی ١٩٩٨ کۆچی دوایی کرد بەھۆی شێرپەنجەی مەمک.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]