بێکۆتایی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
نیشانەی بێکۆتایی بە چەندین شکڵ.

بێکۆتاییبوون (بەم سەمبۆلە ∞ نیشاندەدرێت) ئاماژە دەکات بە چەندین چەمکی جیاواز - زۆرتر گرێدراو بە بیری "بێ سنووری" - کە لە فەلسەفە و بیرکاری و تیۆلۆجیدا دێنە کایەوە [١].

لە بیرکاریدا، "بێکۆتایی" زۆرتر لەو پێکھاتانە بەکاردەھێنرێت کە وا بۆی دەچن گوایە ژمارەیەکە (بۆ نموونە: لە ژماردن یان پێواندنی شتەکاندا: "ژمارەیەکی بێکۆتایی لە تێرمەکان (ڕستەکان)") بەڵام ژمارە نیە و جیاوازە لەگەڵ ژمارە راستەقینەکان. چەمکی بێکۆتاییبوون گرێدراوە بە زۆر چەمکی دیکەی بیرکارییەوە: ڕادە، ژمارە ئەلفەکان، کلاسەکان لە بیرۆکەی کۆمەڵدا، کۆمەڵە بێکۆتایییەکانی دەیدەکیند، ... .

پێرست

[دەستکاری] چەمکی بێکۆتایی لە مێژووی کۆندا

[دەستکاری] ھیندستانی کۆن

لە ئیشا ئوپانیشادی یاجورڤێدادا (سەدەی چوارەم تا سێھەمی پێش زایین) ھاتووە: "ئەگەر ئێوە بەشێک لە بێکۆتایی بسڕنەوە یان بەشێک بە بێکۆتایی زیاد بکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان ھەر بێکۆتایییە.

Pūrṇam adaḥ pūrṇam idam

Pūrṇāt pūrṇam udacyate

Pūrṇasya pūrṇam ādāya

Pūrṇam evāvasiṣyate.

ئەوە گشتە، ئەمە گشتە

لە گشت، گشت بەرزدەبێتەوە

کاتێ کە گشت لە گشت دەگیردرێت

ھێشتا گشت دەمێنێتەوە — ئیشا ئوپانیشاد.

[دەستکاری] یۆنانی کۆن

بەپێی ڕوانگەی نەریتیی ئەرەستوو، یۆنانییە ھیللینیستیکەکان بەگشتی ئەوەیان بەباشتر دەزانی کە لە نێوان بێکۆتاییبوونی شیاوی وەدیھاتن و بێکۆتاییبوونی وەدیھاتوو جیاوازی دابنێن؛ بۆ نموونە، بە جێگەی ئەوە کە بڵێن "بێکۆتایی ژمارەی یەکەمی بوونیان ھەیە"، ئوقلیدوس بە باشتری دەزانی بڵێت "زۆرتر لەوەی کە لە ھەر کۆمەڵێکی دراوە لە ژمارە یەکەمییەکاندا ھەبێت، ژمارەی یەکەمی بوونی ھەیە".

بە ھەر حاڵ، دوایین ڕاڤەکانی ئەرەشمیدوس ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ئەرەشمیدوس ئاگایییەکی ڕاستەوخۆی لە چەندێتییەکانی خاوەنی بێکۆتاییبوونی وەدیھاتوو بووە.

[دەستکاری] نیشانەی بێکوتاییبوون: ∞

پەڕگە:John Wallis by Sir Godfrey Kneller، Bt.jpg
جان واڵس نیشانەی بێکۆتاییبوونی ھێنایە ناو وێژەی بیرکارییەوە.

دەستپێکی بەکارھێنانی نیشانەی بێکۆتاییبوون، ، ناڕوونە. بەڵام زیاتر جان واڵس وەکوو یەکەم کەس ناوی لێ دەبرێت کە ساڵی ١٦٥٥ نیشای بۆ چەمکی بێکۆتاییبوون داناوە.

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. سەبارەت بە بێکۆتایی, نووسینی ویلیام کاھان (بە زمانی ئینگلیزی).
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر