ژمارە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ژمارە digit یەکێکە لە شتە بیرکارانەکان کە لە ژماردن و ئەندازەگرتندا کەڵکی لێوەردەگیردرێت. جگە لەوانە، ژمارەکان زۆرجاران بۆ مۆرک لێدان (ژمارە تێلێفۆن)، بۆ ڕیزبەندیکردن (ژمارە سریاڵ)، بۆ کۆدکردن (ISBN) بەکاردەبرێن. لە زانستی بیرکاریدا، لە درێژەی ساڵان، پێناسەی ژمارە پەرەی سەندووە تاکوو ژمارەگەلێک وەکوو سیفر، ژمارە نەرێنییەکان، ژمارە ڕوونەکان، ژمارە لێڵەکان و ژمارە تێکەڵاوەکان لەخۆبگرێت. ناوە ئینگلیزیەکەی لە digita لاتینیەوە وەرگیراوە وە ژمارە کۆمەڵێک جۆری ھەیە وەک ژمارەی ڕۆمانی یان ژمارەی عەرەبی یان ژمارەی ئینگلیزی