ئەمریتا شێر گیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمریتا شێر گیل
بە پەنجابی: ਅੰਮ੍ਰਿਤਾ ਸ਼ੇਰਗਿਲ
لەدایکبوون٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣
بوداپێست، مەجارستان
مردن٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١(١٩٤١-١٢-٠٥) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
لاھۆر، پاکستان
باوکUmrao Singh Sher Gil
پیشەوێنەکێش
بواری کاروێنەکێشی، ھونەری سۆمایی
پەروەردەBeaux-Arts de Paris، Académie de la Grande Chaumière
شوێنی کارپاریس، مەجارستان، ھیندستان
نەژادخەڵکی ھیند، Hungarians
شاکارەکانThree Girls
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریmodernism
چەشنportrait painting، خۆپۆرترەیت
کارە کۆکراوەکانVictoria Memorial، National Gallery of Modern Art، National Gallery of Modern Art, Bengaluru
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ئەمریتا شێر گیل (بە ئینگلیزی: Amrita Sher-Gil؛ ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣–٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١) ژنە وێنەکێشێکی ھیندی-ھەنگاریی بوو.[١] ئەو بەیەکێک لە دیارترین ھونەرمەندە ژنەکانی سەدەی بیستەم و بەتایبەتیش لە ھونەری ھاوچەرخی ھیندی دادەنرێت.[٢] ئەو ھەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا وانەی تایبەت و فەرمی لەبارەی ھونەرەوە وەرگرت، دواتر لە تەمەنی نۆزدەساڵیدا ناوبانگی دەکرد بەھۆی تابلۆیەکی زەیتی بەناوی کچە گەنجەکە (١٩٣٢).

ئەمریتا لە بۆداپێست، ھەنگاریا لە دایکبووە، ئەو لە ژیانیدا گەشتی بۆ چەند وڵاتێک کردووە، لە نێویاندا چووەتە تورکیا، فەڕەنسا و ھیندستان. ئەمریتا بەیەکێک لە کەسە کاریگەرەکانی ڕێنیسانسی بەنگال دادەنرێت. جگە لە کاری وێنەکێشان ئەوا خەریکی خوێندنەوە و پیانۆژەنیش بوو. تا ئێستاش تابلۆکانی ئەو لە گرانترین تابلۆکانن کە لەلایەن ژنێکی ھیندییەوە کێشرابن، ئەو لەوکاتەی لە ژیانیشدا بوو ئەوا ناوبانگ و ڕێزی بەدەست ھێنابوو.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئەمریتا شێر گیل لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣،[٣] لە بۆداپێست، ھەنگاریا.[٤] باوکی ئومارۆ سینگ شێر گیل، کەسێکی پەنجابی سیخی بوو،[٥] ئەو شارەزابوو لە زمانی سانسکریتی و فارسی، دایکیشی ماری ئەنتۆنیتی، ژنێکی جوولەکەی ھەنگاری بوو کە خەریکی گۆرانی گوتنی ئۆپێرا بوو، دایکی لە بنەماڵەیەکی بۆرژووازی بوو.[٦][٧] دایک و باوکی لە ساڵی ١٩١٢ یەکتریان بینی، کاتێک ماری گەشتی کردبوو بۆ لاھۆر.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Overlooked No More: Amrita Sher-Gil, a Pioneer of Indian Art (Published 2018)". The New York Times (بە ئینگلیزی). 2018-06-21. ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-03-12.
  2. ^ "Amrita Sher-Gil | Indian painter". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-12.
  3. ^ Great Minds, The Tribune, 12 March 2000.
  4. ^ "Budapest Diary". Outlook. 20 ئەیلوول 2010. Archived from the original on 29 May 2012. Retrieved 5 February 2013.
  5. ^ "Amrita Sher-Gil". AWARE Women artists / Femmes artistes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-12.
  6. ^ ئ ا "The Indian Frida Kahlo". Telegraph.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 14 May 2017.
  7. ^ "Revolution personified | Christie's'" (بە ئینگلیزی). Retrieved 14 May 2017.