ئەلیکساندر دووما (باوک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلیکساندر دووما لە ساڵی ١٨٥٥

ئەلیکساندر دووما یان ئەلیکساندر دوومای باوک (١٨٠٢١٨٧٠) نووسەری سەدەی نۆزدەی فەڕەنسیە کە بە ھۆی نووسینیەکانی بەناوبانگە. کتێبەکانی بە زۆرتر لە سەد زمانی دنیا وەرگێڕدراون. وەک نوسینە مێژوییەکانی وەک "سێ تفەنگچی" و "کنت مونت کرسێو" کە هەردووکی لەماوەی دووساڵدا نوسیون. لە فەرەنسا بەهۆی زیندوو کردنەوەی رۆمانی مێژویی رێز لە "دوما" دەگرن، ئەمە لە کاتێکدایە کەهەمیشە توانستەکانی کووسینی ئەو جێگای مشتومڕ بوە. بەرهەمەکانی "دوما" بەخێرایی مێژوو و ئەفسانە ئاوێتەی بەکتری دەکات و هاوکات لەگەڵ ئەڵۆزی میلۆدرامەکەی زۆریش وەفاداری راستیە مێژوییەکان نییە.

ژیان[دەستکاری]

ئەلکساندەر دوما لە ئاوایی (ویلر کوترەی) فەرەنسا لەدایکبووە ، باپیری لە پیاوماقوڵانی فەرەنسە بوو کەلە ناوچەی "سانتۆ دۆمینگۆ" (بەشێک لە هائیتی ئێستا) دەژیا، لەکاتێکدا کە نەنکی (لەبەرەی دایکیەوە) "ماری کوزێت" لە ڕەش پێستەکانی ئەفریقی-کارائیبی بوو ، کەوەک کۆیلە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کرابوو. باوکی "دوما"ش لە جەنەڕاڵەکانی سوپای(ناپلیۆن) بوو کەلە نەمابووەو دوای مەرگی(باوکی) لە ساڵی ۱۸۰٦ هەژاری بەرۆکی بنەماڵەکەی گرت. "دوما" کە دەست و خەتێکی جوانی هەبوو، سەرتا لەنوسینگەیەکی (بەڵگەنامە فەرمیەکان)دا دەست بەکار بووە و دوای ئەوەی لەساڵی (۱۸۲۳) بۆ دۆزینەوەی پیشەیەکی نوێ ڕەوانەی پاریس بووە، لەنوسینگەی "دوک تۆرمینان" دامەزراوە. دواتر چەوەتە بواری شانۆ و نێوبانگێکی باشی بەدەست هێناوە. لە ساڵی ۱۸۲٤ لەگەڵ ژنێک بەناوی (ماری کاترین لابی) بونە خاونی منداڵێک و ناویان نا (ئەلیکساندەر دووما فیلز) کە بە (ئەلیکساندر دووما (کوڕ)) ناسراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Spurr, Harry A. (October 1902). The Life and Writings of Alexandre Dumas. New York: Frederick A. Stokes, Company. OCLC 2999945.