ڤیکتۆر ھوگۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڤیکتۆر هوگۆ
لەدایکبوون ٢٦ی شوباتی ١٨٠٢
فەڕەنسا
مەرگ ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥ (تەمەن ٨٣)
پاریس، فەڕەنسا
نەتەوە فەڕەنسی
پیشە شاعیر، نووسەری شانۆگەری، ڕۆماننووس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ

ڤیکتۆر ماری ھوگۆ (٢٦ی شوباتی ١٨٠٢٢٢ی ئایاری ١٨٨٥) شاعیر و نووسەری شانۆگەری و ڕۆماننووس و کاربەدەستی دەوڵەت و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤی فەڕەنسی بوو. سەرەتا ناوبانگی ئەدەبی ھوگۆ لە فەڕەنسادا بە ھۆی ھۆنراوەکانیەوە بوو، بەڵام ڕۆمانەکانیشی ھەمدیسان ڕۆڵیان ھەبوو لە ناوبانگیەکەی. لەنێو چەندین بەرگ ھۆنراوە، بیرکردنەوەکان Les Contemplations و ئەفسانەی سەدەکان (La Légende des siècles) پایەیەکی ڕەخنەگری بەرزیان ھەیە، ھوگۆ ھەندێکجار وەک گەورەترین شاعیری فەڕەنسی دەناسرێ. ناسراوترین کارەکانی لە دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆمانەکانی بێنەوایان (Les Misérables) و Notre-Dame de Paris(ھەروەھا بە ئینگلیزی ناسراوە بە The Hunchback of Notre-Dame). لە شاپەرستێکی پابەندەوە لەو کاتەی گەنج بوو، بۆچوونەکانی ھوگۆ گۆڕا بە تێپەڕ بوونی چەند دەیەیەک ئەو بوو بە لایەنگرێکی توندڕەوی کۆماری، لە کارەکانیدا پەنجە بۆ زۆربەی باسە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و ڕێچکە ھونەریەکانی سەردەمی خۆی درێژ دەکات.

سەرچاوە [دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی