ئەرکان پەتەککایا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەرکان پەتەککایا

لەدایکبوون١٢ کانونی دووەم ١٩٧٠
نیشتەجێیئیستەنبوڵ
نەتەوەتورک
پەروەردەکۆلێجی هونەری شانۆیی
پیشەئەکتەر
ئایینئیسلام


ئەرکان پەتەککایا ئەکتەرێکی کوردی تورکیایە، لە رۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٠ لە خارپێت لە دایک بووە. قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەیەکی کورمانجی تەواو کردووە، پاشان قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی (بۆستۆن) تەواو کردووە، لە دواترا پە یوەندی دەکات بە زانکۆی ئەنەدۆڵ لە تورکیا بەشی وەرزش تەواو دەکات. یاریزانێکی لێھاتووی تۆپیپێی یانەی (فەنەرباشی) تورکیا بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ میدالیای ئاڵتونی بەدەستھێناوە. لەساڵی ١٩٩٤ دەچیتە کاری راگەیاندن و نمایشەوە، یەکەم ئەزموونی خۆی تاقی دەکاتەوە، پاشان بەیەکجاری بواری نمایش وەردەگرێت. لەساڵی ١٩٩٦ یەکەمین بەشداریی دەبێت لە زنجیرەی ( رۆژە خۆشەکان).

پاشان لە کەناڵی (D) تو‌رکیادا ئەزموونی خۆی تاقیدەکاتەوە بە زنجیرەیەکی کۆمیدی، کە خەڵکێکی زۆر لە رێی ئەم زنجیرەوە ناسیان. لەساڵی ٢٠٠٥ لە خەڵاتی (مرواری سپی یڵماز) ھەڵدەبژێردرێت بۆ باشترین ئەکتەر.

بەشدارییەکانی[دەستکاری]

  • خانمێکی ئەڵمانی - ١٩٩٦
  • رۆژە خۆشەکان (تەلات) - ١٩٩٨
  • ئاوێنەکەی تاھیر (قادر ئەسەلان) - ١٩٩٨
  • چەتەی خۆشەویستی (سێدۆجان) - ٢٠٠١
  • نرخ - ٢٠٠٣
  • دڵی رەق (ئیسماعیل) - ٢٠٠٣
  • شایی یابانییەکان (عومەر) - ٢٠٠٣
  • سەرسەری (بوڵێنت) - ٢٠٠٣
  • سەگی سپی (عومەر ئاسڵان باش) - ٢٠٠٥
  • ھاوڕێی سەگ - ٢٠٠٥
  • گەردەلولی ئارام (ییغیت سەنجاکتر) - ٢٠٠٧
  • باڵەکانی شەو (جەمال) - ٢٠٠٩
  • کێڵگەی خانم (نوێنەر) - ٢٠٠٩
  • لقەکانی بەھار (ماسیگر) - ٢٠٠٩
  • پاییزی براوە (تورکەر) - ٢٠٠٩
  • ئەمەش کاتە سەختەکە (عەلی) - ٢٠١٠
  • شەقامی ھەنگوینی (عوسمان) - ٢٠١٠
  • ئه‌و کاته‌ی تێپه‌ڕی (عه‌لی) - ٢٠١١
  • دیلا خانم (ڕزگار) - ٢٠١٢
  • مانەوەی هیوا (ئێرکان) - ٢٠١٣
  • پارجە پارچەبوون (جیهان) - ٢٠١٤
  • تۆمارکراو (عەلی) -٢٠١٧
  • هاوڵ (کەمال)- ٢٠١٩
  • گەر خۆشەویستی بڵێ وەرە (موڕات) - ٢٠٢٠
  • ژوری سور ( سەعدی) - ٢٠٢١
  • بەڵینەکەی تۆ (عومەر) - ٢٠٢١
  • ئەو کچە (ڕابەر) - ٢٠٢٢
  • چەوساندنەوە (ڕابەر) - ٢٠٢٣
  • کۆتا رۆژ - ٢٠٢٣