ئەرسەلان ئەمیری
ئەرسەلان ئەمیری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٤ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیناریۆنووس،دەرھێنەری فیلم، مۆنتاژگەر |
ھاوسەر | ئەیدا پەناهەندە |
خەڵاتەکان | دوو کریستاڵی سیمۆرغی فێستیڤالی فیلمی فەجر |
ئەرسەلان ئەمیری لە دایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥ لە شاری سنە، سیناریۆنووس، مۆنتاژگەر و دەرهێنەری کوردی خەڵکی ئێرانە. ئەمیری بە فیلمی بەڵگەنامەیی دەستی بە کاری هونەری کردووە و دواتر وەک سیناریۆنووس و مۆنتاژ لەگەڵ چەندین فیلمی تەلەفیزیۆنی و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کاری کردووە. بە دروستکردنی یەکەم فیلمی بەناوی زاڵاوا، خەڵاتی گەورەی باشترین فیلمی لە سی و شەشەمین حەفتەی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلمی ڤێنیزدا بەدەستھێنا،[١] خەڵاتی باشترین فیلمی لەلایەن دەستەی دادوەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلمەوە[٢][٣] و هەروەها لە ٣٩هەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجرەوە دوو کریستاڵی سیمۆرغ خەڵات کران بۆ باشترین دەرهێنەری یەکەم فیلم و باشترین سیناریۆ.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Christian (2021-09-10). "The winners of the 36. Venice Film Critics' Week". Settimana Internazionale della Critica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-28.
- ^ "Biennale Cinema 2021 | Collateral awards of the 78th Venice Film Festival". La Biennale di Venezia (بە ئینگلیزی). 2021-09-11. Retrieved 2024-01-28.
- ^ "Arsalan Amiri's Zalava comes out on top in Venice's International Film Critics' Week". Cineuropa - the best of european cinema (بە ئینگلیزی). 2021-09-10. Retrieved 2024-01-28.
- ^ "اخبار". جشنواره فیلم فجر (بە فارسی). Retrieved 2024-01-28.