ئەدۆبی فۆتۆشۆپ
فۆتۆشۆپ نەرمەواڵە ی کۆمپیوتەرە تایبەتە بەچێککردن یان دەستکاری وێنە ، یەکێکە لە بەرهەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی ، وەشانەکانی فۆتۆشۆپ لەساڵی ٢٠٠٣ ەوە بەردەوامن لە دەرچوون کە دواهەمین وەشان لە ساڵی ٢٠١٢ دەرچوو بەنێوی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ سی ئێس ٦ پەڕگەی فۆتۆشۆپی ناسراوە "PSD" کە بەهۆی ئەم جۆرە پەڕگەیە بەکارهێنەرانی نەرمەواڵەکە دەتوانن دوبارە چاکسازی لەسەر وێنەکە ئەنجام بدەن . نەرمەواڵەکە پاڵپشتی هەردوو سیستەمی کارپێکەری ویندۆز ی مایکرۆسۆفت و مەک ئۆ ئێس ی ئەپڵ دەکات.
پێرست |
جیاوازی وێنەیی [دەستکاری]
وێنەی تر [دەستکاری]
ئەم وێنەیە بەهۆی فرمانی بڕین و کڕۆپ (crop) و لاسۆ تووڵ (lasso tool) توانراوە چێککاری جوان بۆ بکرێ و تەنانەت سەیرکەرانی بەئاسانی نەتوانن بزانن کەوێنەکە ساختەیە!
زمانەکان [دەستکاری]
فۆتۆشۆپ بە کۆمەڵێ زمان هەیە لەوانە : زمانی پرتووگالی لە شێوەزاری بەڕازیلی ، ئینگلیزی ، عەرەبی ، چینی ، چیکی ، ئەڵمانی ، فەڕەنسی ، ئیسپانی ، هەنگاری ، ئیتالی ، ژاپۆنی ، کۆری ، نەرویجی ، پۆڵەندی ، ڕۆمانی ، ڕووسی ، سویدی ، تورکی، ئوکرانی و یۆنانی چەندەها زمانی تریش
وەشانەکان [دەستکاری]
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS1
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS2
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS3
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS4
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS5
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ CS6
- کۆمەڵەی وەشانەکانی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ Me (زیاتر ٧ وەشان)
- ئەدۆبی فۆتۆشۆپ تایبەت بە وێنەگران