ئەحمەد شوقەیری
ئەحمەد شوقەیری | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەحمەد شوقەیری ٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣ |
پیشە | میدیاکار نووسەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٢ – تاکوو ئێستا |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | Rola Dashisha (١٩٩٩–ئێستا) |
ئەحمەد مازن شوقەیری (بە عەرەبی: أحمد مازن الشقيري؛ لەدایکبووی ٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣) میدیکارێکی سعودییە. ناسراوی ئەو بەھۆی پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنیی «خەواتر» بوو. لە ساڵی ٢٠٠٢ چووە نێو کاری میدیایی، کە بە پڕۆگرامی «یەڵا شەباب» دەستی پێکرد. لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستی کرد بە بەرنامەی خەواتر، کە تاکوو ئێستا ١٠ وەرزی لێوەشانکراوە.[١] کە لەنێو ئەم ١٠ وەرزەدا لە ٧ بەشیدا زۆرترین وێنە گیراوەکان لە ژاپۆن بوون، وە بەشێکیش لە وڵاتانی سکاندیناڤیا بوون، ئەوەی دیکەش لە تورکیا و وڵاتە عەرەبییەکان وێنەگیراون، ھاوکاتیش پڕۆگرامێکی دیکەشی ھەیە بەنێوی «لو کان بیننا»، کە مەبەست لێی گەر محەممەد لەناومان بووایە.
ژیان
[دەستکاری]ئەحمەد شوقەیری لە جەدە لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، چووەتە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی و ڕێکخستندا بەدەست ھێناوە، و ماستەری لە کارگێڕی کاردا وەرگرتووە. لەتەمەنی ٢١ ساڵییەوە دەستیکردووە بە نوێژ کردن و خواپەرستی. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ یەکەمجار ھاوسەرگیری کردووە، بەڵام بەھۆی دووری بیروڕای لەگەڵ ئەو خانمە، جیابوونەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٩ دووبارە ھاوسەرگیری ئەنجام دا، لەگەڵ خانمێکی سعوودیی دیزاینەری جلوبەرگ. ئەحمەد جگە لەکاری ڕاگەیاندن کاری بازرگانی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵیش دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە کاری ڕاگەیاندن دەکات. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک بەھێزترین و سەرنجڕاکێشترین کەسایەتیی ڕاگەیاننکاری عەرەبی دەستنیشانکرا و پلەی ١٤٣ی وەرگرت لەکۆی ٥٠٠ کەسایەتیی بەناوبانگی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١١.[٢]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]بەرنامەی دەنگ و ڕەنگ
[دەستکاری]- یلا شباب
- رحلة مع الشیخ حمزە یوسف
- خواطر
- لو کان بیننا
- برنامج قمرە[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ [١],.
- ^ «چەند ڕاستییەک لەسەر ژیانی ئەحمەد شقیری، خەندان». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «أحمد مازن الشقيري»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی تاکەکەسی ئەحمەد شوقەیری
- ئەحمەد شوقەیری لە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
- کەناڵی ئەحمەد شوقەیری لە یوتیوب
- ئەحمەد شوقەیری لە تویتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەد شوقەیری تێدایە. |