ئەبووعومەر بەغدادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبووعومەر بەغدادی
بە عەرەبی: أبو عمر البغدادي
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩
پارێزگای ئەنبار، عێراق
مردن١٨ی نیسانی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠٤-١٨) (٥١ ساڵ ژیاوە)
تکریت، عێراق
دڵسۆزیڕژیمی بەعس، ئەلقاعیدە
ناوی کاتی لەدایکبوونحامد داود محمد خليل الزاوي
ھۆی مەرگهێرشی ئاسمانی
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەفەرماندەیەکی سەربازی، jihadist
پۆستەکانEmir of the Islamic State of Iraq
ئایینسوننە
پلەی سەربازیbrigadier general
ناکۆکیشەڕی عێراق
لقی سەربازیھێزە زەمینییەکانی عێراق
ئەندامیقاعیدە لە عێراق، ئەنجومەنی شورای موجاھیدین (عێراق)، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق
گۆڕدراوە لەلایەنئەبووبەکر بەغدادی
ئەبو عومەر بەغدادی لە سجنی بووکا دا
وێنەی تەرمی ئەبو عومەر بەغدادی 2010
وێنەی تەرمی ئەبو عومەر بەغدادی 2010

ئەبووعومەر بەغدادی، ناوی ڕاستەقینەی حەمید داوود محەممەد خەلیل زاوییە (١٩٥٩–١٨ی نیسانی ٢٠١٠)[١] لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ ئەمیری ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق بووە، و ئەمیری سوپای تائیفەی مەنسوورە بووە، پاشان بەیعەتی بە قاعیدە دا لە عێراق، کە دواتر لەگەڵ گرووپەکانی تر ئەنجومەنی شورای موجاھیدینیان پێکھێنا و وەک ئەمیری ئەنجومەنی شورای موجاھیدین لە عێراق ھەڵبژێردرا، دوای ئەبوو مووسعەب زەرقاوی لەژێر ناوی ئەبوو عەبدوڵڵا ڕاشد بەغدادی، و پاشان ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق. لە دەزگای ئەمنیدا کاری کردووە، پاشان لە دەوروبەری ساڵی ١٩٨٥دا دوای ئەوەی بیری سەلەفیی گرتەخۆ وازی لە کارەکەی لێھێنا، دواتر بووە یەکێک لە بیردۆزیارەکانی، کاتێک لەلایەن ڕژێمی سەددام حوسێنەوە دەرکرا.

کوشتنی[دەستکاری]

وەزارەتی دەستە شەرعییەکان لە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق ھەواڵی کوژرانی ئەبووعومەر بەغدادی ڕاگەیاند، دواتر ئەنجومەنی شورای موجاھیدینیش دەستبەکاربوونی ئەبووبەکر بەغدادی وەک ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق ڕاگەیاند،[٢] ئەو میراتە زۆرەی کە ئەبووعومەر بەغدادی بەجێی ھێشتووە دوو وتاری گرنگن: بوونیانی مەرسووس، پەیامێک بۆ فەرمانڕەوا نوێیەکانی کۆشکی سپی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]