ئایینی زەردەشتی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ئایینی زەردەشتەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
فەرەھوەھەر یەکێک لە نیشانییەکانی ئایینی زەردەشتی
زەردەشتی
Ateshkadeh yazd.jpg
ماڵی ئاگر لە شاری یەزدی ئێران
ئایین زەردەشتی
شوێنی دەرکەوتن ئێران
درێژبوونەوە  ئێران، (لە شاری یەزد و کرمان)
 ھیندستان
هەندێک وڵاتی تر.
ژمارەی بڕوادارانی نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس
دامەزرێنەر زەردەشت
بیروبڕوا ئایینییە نزیکەکان یارسانی

ئایینی زەردەشتی لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە. ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا. خوداوەندی «ئاھورامەزدا» خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، «ئەھریمەن» یان «ئەنگرامەینو» ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاو بووەوە و لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بوو بە ئایینێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا و تا سەرھەڵدانی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا ئایینێکی گرنگ بوو و بڕواداری زۆری بوو.

ئاوێستا

زور دەمێکه کپ و بێدەنگه ئاوێستا

دووباره وادێــتـەوە کایە ئەمێستا

دەڵێن گوایه لەناو چـووه ئەو ئایینه

ئەمما ئەو کاته نامێنێ که ئاو وێستا

نایڕوخێنێ هەتا مابێ مەزدای مەزن

لێناگەرێ شکۆمەندی ئەو ئایینه بەرن

ئەو ئاییـنه له دێـر زەمانەوه هەبـووه

ئەوانەی ئەڵێن نـیه زۆر گێـل و کەرن

پەیامبەری ئەو ئایینەمان زەردەشته

ڕۆژێ تەشریف دێـنێـته ئەم دەشـته

ئەوەی ئێستا لەپشتی وەستاوه ئێمەین

نەوەی سلێمانی و سنەو بۆکان و سەردەشته

ئاسۆیۆنا

پێرست

ئاھورامەزدا و ئەھریمەن [دەستکاری]

ئاھورامەزدا خودایه و ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. واته شەیتان کە ئیشی خراپە و شەڕە، ئاھورامەزدا خودای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە. ھێنەری شەنس و خۆشی و شادییە و ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە شەیتانه مایەی تاریکی ودەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئاھورامەزدان ، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.

ئاوێستا [دەستکاری]

ئەڤێستا کتێبی زەردەشتە کەوا بە کتێبێکی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن شوێنکەوتوانی ئایینی زەردەشتی. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندیەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سەنسکریتی و زمانی کوردی. کەبەزمانی کوردی بە ئاوێستا دێت. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە.ئاوێستا ڕۆژگاری هەخامەنشینەکانەوە هەزار بەش بووە لە ڕۆژگاری ساسانیەکاندا ٣٤٨ بەشی مابۆوە بریتی بوو ٣٤٥٧٠٠ ووشە فردەوس لە شانامەکەیدا ئاوێستابە ١٢٠٠ بەش دادەنێت بەڵام ئەو ئاوێستای ئێستا هەیە ٨٣٠٠٠ ووشەیە و شەش بەشەو هەر بەشەو چەندین بەشی لێ دەبێتەوە

تێبینی.

کۆنترین و راستترین ئاوێستا لە ووڵاتی دانیمارک پاریزراوە. وە ئەوانیش ئەزانن چەند راست و بەنرخە بۆیە پەیکەری پەیامبەری کورد زەردەشت له‌به‌رامبه‌ر دادگای ئیستئنافی نیویورك له‌ گۆڕه‌پانی "مدیسون" دانراوە له‌سالی 1950 دروست کراوە . .

سەرچاوەکانە 1- نووسراوەکانی خۆیی 2- میژووی ئایینی زەردەشت 3-ماڵپەڕی کوردانی زەردەشتی 4-كتێبی مێژووى ئايينی زەردەشت

بڕوادارانی ئێستای ئەم ئایینە [دەستکاری]

دوای ئایینی ئیسلام، ئایینی زەردەشتی بەشێوەیەکی گەورە تەڵاشەی کرد و لەناوچوو. ئێستا لە ھەموو جیھان بەتۆمار ٢٥٠،٠٠٠ کەس دوای ئەم ئایینە کەوتوون، جگە لەوانەی سەرژمێری نەکراون و بە ڕەگەزنامە لەسەر ئایینێکی ترن. بەم شێوە:

وە زۆرێک لە کوردانی کوردستانی باشوور بە تایبەت شاری سلێمانی چوونەتە سەر ئایینی زەردەشت و پەیڕەوی ئەو ئاینە ئەکەن و هەوڵی زیندو بوونەوەی ئەدەن زۆرێکی تریش هەن کە ئەژمار نەکراون

قیبله( ڕوگە) لەئاینی زەردەشتیدا [دەستکاری]

قیبلەی زەردەشتیەکان تیشک و ڕووناکیە. ئەوان لەڕۆژدا دەتوانن بەرەو ڕۆژ و شەوانە لەبەرانبەر تیشکی مانگ، ئاگر، مۆم، چرا نوێژ بکەن. زەردەشتیەکان تەنها لە ئاتەشکەدا ڕوو دەکەنە ئاگر و نوێژ دەکەن و تەنانەت ئەو کەسانەی لە دراوسێ ئاتەشکەدەکانن ڕوو لە ئاتەشکەدە نوێژ ناکەن. ئاگر لە مەزدەیەسنا هێمای" ئەشا"یە. ئەو ئاگرەی لە ئاتەشکەدەدایە وەک ئاڵای مەزدەیەسنا و هێمای شووناسی دینی – کولتوری زەردەشتیەکانە. شایانی باسە کە نوێژ لە ئایینی زەردەشتیدا لە شەو و ڕۆژدا پێنج (٥) جار دەکرێت مێژینەیەکی چەند هەزار ساڵی هەیە و لە هیچ ئایینیکیترەوە وەرنەگیراوە.

سەرچاوە ماڵپەڕی کوردانی زەردەشتی

باوەرەکانی زەردەشتی [دەستکاری]

Parsi-navjote-sitting.jpg

جەژنەکان [دەستکاری]

ئایینی زەردەشتی زۆر جەژنی تێدایە. ناودارترینیان نەورۆزە، نەورۆز جەژنی سەری ساڵە و دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی بەھار. وە بە ڕۆژی لە دایک بوونی پەیامبەر زەردەشت دێت

ژیانی ھاوسەری [دەستکاری]

زەردەشتییەکان باوەڕیان وایە کە زەردەشت ھێنانی بێوەژنی لا پەسندترە لەوەی کە مێردی نەکردبێت، ھەروەھا ژنی بە منداڵی پێ باشترە لەوەی کە منداڵی نەبێت. ھەروەکوو چۆن تەڵاق دان لەلای زەردەشتییەکان حەرامە.

مردن لەلای زەردەشتیەکان [دەستکاری]

زەردەشتیەکان باوەریان وایە کە ڕۆح دوای دەرچونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە؛ دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان بە حسابکردن ئەوەیە کە زەردەشتیی چاک تاھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە، مرۆڤی خراپیش تاھەتایە لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.

زەردەشتیەکان بارودۆخی تایبەتیان ھەیە بۆ ناشتنی مردوەکانیان؛ چونکە ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت وەکوو خۆڵ و ئاو و...ھتد. چوونکە باوەڕیان وایە کە پیسیان دەکات بۆیە مردووەکانیان نانێژن، بەڵکوو بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێیان دەھێڵن لەسەر بورجی تایبەتی کە پییان دەڵێن «بورجەکانی بێ دەنگی». جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەتی لەسەر ئەم بورجانە دادەنرێن، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان بەبێ ناشتن.

ھەرچی ئەو زەردەشتیانەی کە لە کۆمەڵگای موسڵمانی دادەنیشن، کەوا ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن، ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەوو، دواتر دەینێژن. بەمەش تیکەڵ بە سروشت نابێت.

ڕەوانترین لێکۆڵینەوە لەسەر مێژوی ژیانی زەردەشت [دەستکاری]

سەردەمی لەدایک بونی زەردەشت دەگەریتەوە بۆ( ٦٦٠ ساڵ پ.ز ) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگای کوردستان شاری وورمێی ئێستا لە ناوچەی شارۆچکەی سەردەشەت لە خێڵی سپیتەمان هاتۆتە دنیاوەو هەورامان بەتایبەت ونشینگەی پەیدابونی و ژیانی زەردەشتە . دەتوانین بەچەند بەلگەیەک بیسەلمێنین لەم ناوچەیەدا و بەتایبەتی لە ناوچەی شاۆچکەی سەردەشت لەدایکبوە و دواتر کۆچی کردوە بۆ ناوجەکانی دیکەی مەدیا:شوێنەوارەکان باشترین وتەی ئێمەن بۆ لێکۆڵینو واژەی رۆژهەلات ناسەکان جگەلەوەش چەندەها گوندو ناوجە بەناوی ئاڤیستای ناونراوە سەرەرای ئەوزمانەی کە پێی ئاخاوتونو ئاویستای پینوسراوەتەوە کە ئاڤیستاییەو لەونوجەیەدا بەکارهینراوەو ئێستاش لەناو هەوارامیدا هەرماوە پێدەچی هەمان ئەو زارەشبی مابێتەوە و نەفەوتانێ . زه‌رده‌شت(سپیت مان)بووه‌ ، به‌واتای به‌واتای ڕه‌گه‌زی سپی یان(سپی پێست). یان {تەمێکی سپی} واتە لە تەمەوە هاتووە.له‌ كتێبی ئاوێستادا كه‌ كتێبی پیرۆزی ئایینی زه‌ڕده‌شتیانه‌ ، به‌م جۆره‌ ناوی زەردەشت نووسراوه‌ (زه‌ره‌تاو شه‌ته‌ره‌ ئاتی) . به‌واتای(خاوه‌ن وشتری زێڕین) دێت ، به‌شێوه‌ زاری هه‌ورامی به‌واتای(ئه‌ی كه‌سێ كه‌وه‌ك تیشكی خۆر ئه‌دره‌وشێیته‌وه‌ و ئه‌باری) (زه‌ڕ) به‌مانای تیشكی زێڕینی خۆر،(تاو)به‌واتای تین، (شته‌ر) بارین (ئاتی) هاتووی یان لە دەشتی زەردەوە هاتووە،. ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌ناوی ڕاستی ئه‌و له‌هیچ نوسراووێكدا نه‌نووسراوه‌,به‌و ناسناوه‌ی كه‌ پێیان به‌خشیوه‌ به‌ره‌به‌ره‌ به‌شێوه‌ی زمانی گشتی به‌ناوی (زه‌رده‌شت) ناسراوه‌ و له‌مێژودا جێگیر بووه‌ وئه‌م ناوه‌ بڕاوه‌ به‌سه‌ریدا. زه‌ڕده‌شت تا ته‌مه‌نی چل ساڵی له‌ناو هه‌ورامییه‌كاندا به‌مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن ژیانی بردۆته‌ سه‌ر . ژنی هێناوه‌و بووه‌ به‌خاوه‌نی‌ خێزان , یه‌كه‌م كچی (فه‌ڕینی ) بوو , دووه‌می (پریتی)بوو , كچی سیێه‌می (پووروچیستا)بوو , به‌واتای پڕ له‌ زانیاری ، كچی سێییه‌می بووه‌ به‌ هاوسه‌ری (جاماسب) وه‌زیری (كه‌یگوش تاسب ), ئه‌م شایه‌ پێش بوونی زه‌رده‌شت به‌په‌یامبه‌ر پێشبینیكردووه‌ كه‌ زه‌رده‌شت ده‌بێته‌ په‌یامبه‌ر , زه‌رده‌شت له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدا گۆشه‌گیر ده‌بوو , حاڵه‌تێكی تایبه‌تی به‌سه‌ردا ده‌هات , خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌دوا , تا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ سروشتی بۆ هاتووه‌ ,( ئه‌ی زه‌رده‌شت تــــۆم به‌ په‌یامبه‌ر هه‌ڵبژارد و گه‌له‌كه‌ت هانبده‌ بۆ په‌رستنی خوای نادیار (ئاهورامزدا) و باخۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ لە خواوه‌نده‌ درۆكان وهه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كان , ته‌نها ئاهورامزدا بپه‌رستن وته‌نها ئه‌و شایانی سوپاسگوزاریه‌ . ساڵی کوردی بۆ یادی لە دایک بوونی دانراوە لە چل ساڵیدا بۆتە پەیامبەر واتە ٦٦٠ ساڵ پێش زایین ئایینی زەردەشت پەیدا بووە یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ په‌یامبه‌ری زه‌رده‌شتی په‌سه‌ندكردو باوه‌ڕی پێهێنا یه‌كێ بووله‌ ئامۆزاكانی به‌ناوی (مزی ماو). به‌بلاَوبونه‌وه‌ی ئاینی مزدائی ,(خووی) یه‌كان كه‌ دانیشتووی ناوچه‌ی (خووی) بوون ,چوون به‌گژ زه‌رده‌شت و په‌یڕه‌وانیدا . زه‌رده‌شت ناچار بووه‌ كۆچ بكات بۆ ناوچه‌ی (سنه‌)و له‌ شوێنێكدا جێگیر بوو به‌ ناوی كێوی (ئاوشی درینه‌ر), كه‌پاش هه‌زاران ساڵ ناوه‌كه‌ گۆرا به‌ (ئاویده‌ر) ,له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌متر له‌ شاره‌كاندا نیشته‌جی ئه‌بوون, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕان و ئاژه‌ڵه‌كانیان پێویستییان به‌له‌وه‌ڕ گه‌و ئاوی زۆرو سازگار بوو, كێوی ئاویده‌ری سنه‌ش ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بوو. زه‌رده‌شت له‌سه‌ر ئه‌و كێوه‌ بۆ دووه‌م جار سروشی په‌یامبه‌ری بۆ هاتووه‌و دڵنیا بووه‌ كه‌ (ئاهورا مزدا) ئه‌وی به‌ په‌یامبه‌ر هه‌ڵبژاردووه‌. دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بانگه‌واز كرد بۆ خوا په‌رستی ,به‌ره‌ به‌ره‌ سه‌ر پێچیكه‌رانی زۆر بوون , تاوای لێهات نه‌یتوانی له‌وی ژیان به‌رێته‌ سه‌ر ,ناچار بوو كۆچ بكات بۆ ڕۆژ هه‌لاَتی ئه‌و ناوچه‌یه‌و له‌سه‌ر كێوی (هۆگیر) جێگیر بوو كه‌دواتر به‌كێوی (هیجر)یان (هه‌جیر) ناو برا بۆ سێیه‌م جار له‌وی سروشی بۆ نوێبوَته‌وه‌, له‌وی بانگه‌وازه‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌ و سرووده‌ ئایینییه‌كانی,كه‌ به‌ (گات) ه‌كان ناسراون, هۆنینه‌وه‌ . ئه‌م (گاتانه‌) به‌شێكن له‌ئاوێستاو بریتین له‌سوپاسگوزاری (ئاهورا مزدا) . ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ناوی (دینئاوه‌ر) ناسراوه‌, تائه‌مڕۆش به‌ (دینه‌وه‌ر) ناسراوه‌ دانیشتووانی كێوی هه‌جیر ئایینی ڕاستیان په‌سه‌ند كردوه‌و په‌یڕه‌وانی زه‌رده‌شتی په‌ره‌یان سه‌ندو پاشای ئه‌و ناوچه‌یه‌،كه‌ له‌ سه‌ركێوه‌كه‌ كۆشكی ده‌سه‌لاَتی دروستكردبوو ، له‌وی ئه‌ژیاو به‌(گنگ شا) ناوداربوو، كه‌ له‌ناوچه‌ی (سه‌حنه‌)یا(سه‌هنه‌ی) ئیمڕۆیه‌ ئه‌و كاته‌ به‌(سائین دژ) به‌مانای قه‌لاَی سائین ناودار بووه‌ ،ئه‌و پاشایه‌ ئایینی زه‌رده‌شتی په‌سه‌ندكردو باوه‌ڕی پێهێنا. شا(كه‌یگوشتاسب) ناوچه‌یه‌كی فراوانی ژێر ده‌سه‌لاَتداریی خۆی به‌خشییه‌ په‌یڕه‌وانی زه‌رده‌شت بۆ ئه‌وه‌ی خواپه‌رستان و پارسیان له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ خه‌ریكبن . زه‌رده‌شت ده‌ستیكرد به‌ درووستكردنی ئاته‌شگه‌كه‌ی خۆی له‌ناوچه‌ی (باكتیرا) كه‌ پارسه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌ژیان ، پاش هه‌زاران ساڵ گۆڕا به‌ ناوی پارسینه‌ له‌ناوچه‌ی دینه‌وه‌ری كرماشان ، باكتیرا گۆڕرا به‌ (باخته‌ر) و پاشان بۆچوونه‌كان وابوون كه‌ زه‌ڕده‌شت له‌ هه‌رێمی (به‌ڵخ) و (بوخارا) ژیاوه‌ ، به‌لاَم ئه‌و دێیه‌ ئێسته‌ش به‌ناوی باكته‌ر ناو ئه‌بری و دوو دێی تر له‌ نزیكیه‌وه‌ پێیان ده‌وتری باكته‌ره‌كان . زه‌رده‌شت له‌كه‌ناری گۆمی ئورمیه‌ بوو به‌ په‌یامبه‌ر ، به‌هۆی دژایه‌تیكردنی دانیشتووانی، له‌ ناوچه‌ی (خووی)ـه‌وه‌ په‌نایبرده‌ كێوی (ئاویده‌ر) ، له‌وێوه‌ بۆ كێوی هه‌جیو ، له‌ناوچه‌ی(سائین دژ) (سه‌حنه‌ی ئێستا) ، دواتر به‌ ناوی دینه‌وه‌ر ناوبانگی سه‌ند ، پاشان (كه‌یگوشتاب) چۆته‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی زه‌ڕده‌شت و ئاته‌شگه‌یه‌كی دروستكرد. په‌یڕه‌وانی زه‌ڕده‌شت له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی(پارسییه‌) نیشته‌جێبوون. به‌ره‌به‌ره‌ به‌ره‌نگاریی ئایینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوونه‌وه‌ ، له‌ دێو په‌رستان وئه‌ستێره‌ په‌رستان و درۆزنان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێیه‌ ، له‌ شه‌ڕێكی خوێناویی سه‌ختدا (گوشتاسب) و كوڕه‌كانی و زه‌رده‌شت و یارانی كوژران وئاته‌شگه‌كه‌ش وێرانكرا، پارسه‌كان به‌په‌راگه‌نده‌یی هه‌ڵهاتن و له‌ شوێنانی تر نیشته‌جێبوون و ژیانیان برده‌ سه‌ر،ئاوێستا و سرووده‌ ئایینییه‌كان و ئامۆژگارییه‌كانی زه‌ڕده‌شت به‌ هۆی هاوبیرانییه‌وه‌ گوێزرانه‌وه‌ بۆ دارستانه‌كانی مازینده‌ران و دورتر وه‌كو به‌ڵخ و بوخارا خۆیان په‌نادا و په‌ره‌یان به‌ ئایینی زه‌رده‌شتی دا .دوای ماوه‌یه‌ك له‌ دارستانه‌كانی مازینده‌ران حكوومه‌تێكیان به‌ ناوی(پارت)،پێكهاێنا. هاوبیرانی زه‌رده‌شت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی كتێبی(گاتا)و (ئاوێستا)وه‌ خه‌ریكبوون.ئه‌م ئاوێستایه‌ كه‌ ئێسته‌ له‌به‌ر ده‌ستایه‌،به‌شێكه‌ له‌و ئاوێستا كۆنه‌ كه‌پاش هێرشی ئه‌سكه‌نده‌ر و تالاَنكردنی كتێبخانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌كان،كه‌ له‌(دژبنشت)،یا قه‌لاَی (نوخته‌)،نووسرا و كتێبخانه‌كه‌ له‌و قه‌لاَیه‌دا بوو وە هێرشی ئیسلامیش هەمان شت بۆتە لەناوبردنی. ئاوێستا به‌هۆی پیاوه‌ ئایینییه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌به‌ریانكردبوو ، ده‌ماوده‌م گێڕراوه‌ته‌وه‌وله‌سه‌رده‌می ئه‌شكانییه‌كاندا نووسراوه‌ته‌وه‌ ،ئه‌و ئاوێستایه‌ی ئێستا هه‌یه‌، پاشماوه‌ی ئه‌و نووسینه‌ی سه‌رده‌می ئه‌شكانییه‌كانه‌و و به‌و جۆره‌ نووسینه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌. له‌ كتێبی گه‌وره‌ی زه‌رده‌شتدا (گاتا)كان كه‌له‌ هه‌ڵبه‌سته‌كانی زه‌ڕده‌شت خۆیه‌تی و نووسینه‌كانی تر به‌ناوی (یه‌شته‌)كان ، یان ئاوێستای دواتر دائه‌نێن ، كه‌ چه‌ند به‌شێكی جۆراو جۆره‌ ، وه‌ك جوگرافیای ئاوێستایی به‌ناوی (زامیاد یه‌شت) و چیرۆكی جۆراوجۆری كۆن و به‌جێماوی ئه‌و زه‌مانه‌ دێرینه‌،به‌ناوی (فه‌روه‌ردین یه‌شت) ،كه‌ بریتییه‌ له‌شیوه‌نی ڕۆسته‌می قاره‌مانی كورد ,له‌سه‌ر ته‌رمی زۆرابی كوڕی , كه‌ به‌ نه‌زانی به‌ ده‌ستی باوكی له‌ خۆباییبووی كوژراوه‌ . کەزۆربەمان داستانی ڕۆستەمی زاڵ مان گوێ لێ بووە یان خوێندومانەوە یان بیستومانە هه‌روه‌ها چه‌ند پارچه‌ سروودێكی سه‌رده‌مه‌ كۆنه‌كان كه‌به‌و شێوه‌ نووسینه‌ نوسراوون پارێزرابوون , ئاشكرایه‌ پاش حكوومه‌تی ئه‌شكانییه‌كان ,پاشاكانی ساسانی , كه‌باوه‌ڕیان به‌ ئایینی زه‌رده‌شتی هێنابوو , هه‌ندی گۆڕینیان له‌ ده‌قه‌كانی ئاوێستادا , بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كردووه‌ . پاش هێرشی عه‌ره‌به‌كان ئاوێستا كه‌وته‌ به‌ر پلارو زۆر به‌شی له‌ناو برا . په‌یڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شتی , ناچار له‌ ئێران هه‌ڵهاتن وپه‌نایان برده‌ ولاَتی هند , كه‌ دوور بوو له‌ هێرشی عه‌ره‌به‌كان . ئاوێستایه‌ك له‌ چنگ كوشتارو تالاَنی عه‌ره‌به‌كان ڕزگار بوو بوو , گه‌یاندیانه‌ هند ,دوای هه‌زارو چه‌ند ساڵێك به‌شێك له‌ مه‌به‌سته‌كانی ئاوێستا له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی زۆربه‌ی ئایینه‌كانی هندستان ئاوێته‌ بوو . به‌ره‌ به‌ره‌ زمانی یه‌كه‌می ئاوێستا كه‌زمانی كوردی بوو , گۆڕا به‌ زمانی (كوچرانی) وشێوه‌ زمانه‌كانی تری هندستان.

ماوە…