ئاڵمانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاڵمانە یان ئەڵمانە گوندێکی شارستانی سەوڵاوایە. خەڵکی ئاڵمانە بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ دا ٨٨١ کەس دانیشتووی ھەبووە. ئەڵمانە لە بناری شاخی قەلەبەردە( بەرزایی قەلەبەرد ئەگاتە ٢٩٥٠ میتر) ، کار وو باری دانیشتوانی ئەڵمانە کشت و کاڵوو ئاژەڵ داریە ،ئەڵمانە لە کۆنەوە جێی گەورە پیاوانی ئائینی و سیاسی بوە، کانیاوەکانی دەوروو بەری ئەو گوندە بریتین لە کانی هانە ساردە، کانی پەریزاو ، کانی پیریۆنس ، کانی هەڵووژە ، بەڵخە ، دەشتوو دەرەکانیچی بەم ناوانە ناسیاون ،مەڵهەوا، تیکلان ، گەنکە، دێکۆن ،چەم تاڵەسوار ، تەختەی توو، زەلکە، قژاکان ، چەم دێ ، بەردوو دۆڵاو، بانی بلچان، سەرنیریە ، کۆتە ڕەش ، دۆڵە خووان ، بەڵخە ، گردی شێران ، بانی دەیم هانە ساردە ، فواد موستەفاسوڵتانی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە کوڕی خانی ئاڵمانە بووە.