نسڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نسڵ (بە لاتینی: Nisll) گوندێکی شارستانی سەوڵاوایە. نسڵ لە ١ کیلۆمەتریی باکووری گۆشخانیدایە و باخ و زەوییەکانی ئەم دوو گوندە زۆر سەرسەوز و پڕپیتن. جادەکەشیان بۆ سەر جادەی سەرەکیی مەریوان-سنە ئەسفاڵت کراوە. خەڵکی نسڵ بە شێوەزاری سۆرانی و لەھجەیەکی نزیک بە ئەردەڵانی قسە دەکەن. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ دا ٧٤٦ کەس دانیشتووی ھەبووە.