کۆمەڵە
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
| کۆمەڵە | |
| دامەزران | ١٩٧٩ |
| تێکچوون | ١٩٨٢ (دوای کونگرەی سێھەمی) |
| ناوچەی چالاکییەکان | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
کۆمەڵە حیزبێکی سەرەکیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە دوای ڕووخانی رژێمی پاشیەتی لە ئێران دا بۆ ماوەیەک لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەسەڵاتی بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بە دەستەوە بوو. نوێنەرانی کۆمەڵە و حیزبە کوردییەکانی دیکەی ئەو دەمە لەگەڵ نوێنەرانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران چەند دانشتنیان بەڕێوە برد.
کۆمەڵە لە دوای چەند جیابوونەوە دا ئێستا بووە بەم پارتانە:
- کۆمەڵە ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
[دەستکاری] مێژوو
سڵێمان موعینی لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەری لایەنێکی توندڕەو لەو حیزبەدا بوو. لە زستانی ١٩٦٦ (١٣٤٥ ھەتاوی) لەگەڵ گرووپێکی ٦٠ کەسی لە ئەندامەکانی حیزب، لە پیرانشار و بۆکان، چەند شەڕی چەکدارانەیان کرد. ئەم گرووپە تا ساڵی ١٩٦٨ سەرکوت کرا. دە کەس لەم گرووپە کە مابوونەوە ڕایان کرد بۆ عێراق. لە پاییزی ١٩٦٨ (١٣٤٨) موعینی لەگەڵ سێ کەسی تر ڕێکخراوێکیان بە ناوی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دامەزراند. ئەم چوار کەسە لە ئاغاوەتەکانی بۆکان و لە بنەماڵەکانی ئیلخانیزادە و موھتەدی و عەلیزادە بوون.
مائۆئیسم لە ساڵەکانی ١٩٦٠-١٩٦٥ لە نێو بڕێ لە لاوەکان و قوتابییەکانی کوردستانی ئێران بە ھۆی جیاواز بوونی ئایدیۆلوجیای مائۆئیسم و سەرنەکەوتنی بارزانی و سەرھەڵدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عێراق دا لایەنگری زۆر گرت.
سێ کەس لەم لاوانە چاوە (کوڕی ئیمامی جومعەی مەریوان) و فواد موستەفاسوڵتانی (کوڕی خانی ئاڵمانە) و سدێق کەمانگەر (مالکێکی کامیارانی) بوون. تا ساڵی ١٩٧٨ ژمارەی ئەندامەکانی ئەم لایەنە گەشتبوو بە ٤٨ کەس لە مەریوان و ١٠٠ کەس لە سنە. ئەم گرووپە خۆیان بە ناوی شیرین بەھارە بە بیروڕای مائۆئیستی ئەناساند.
لە سەقز، موحەممەدحسێن کەریمی ڕێکخراوێکی بە ناوی یەکێتی جووتیاران دامەزراند کە لەگەڵ ئایینییەکان و بنەماڵەی شێخەکان پێوەندییەکی باشی بوو. بنەماڵەی حسێنی کە شێخ عیزەدین حسێنی (ئیمامی جومعەی مەھاباد) و شێخ جەلال حسێنی (لە بانە) لە گەورەکانیان بوون دوای کوژرانی موحەممەدحسێن کەریمی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ لە پادگانی سەقز بوون بە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و شێخ عیزەدین بوو بە ڕێبەری ئەم ڕەوتە.
لە یەکگرتنەوەی سە گرووپی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و شیرین بەھارە و یەکێتی جووتیاران لە ساڵی ١٩٧٩ دا (١٣٥٧) حیزبی کۆمەڵە بە ڕێبەریی شێخ عیزەدین حسێنی دامەزرا.
کۆمەڵە لە دوای کونگرەی سێھەمی دا (ساڵی ١٩٨٢) بوو بە سێ بەشەوە:
- گرووپی خەبات
- گروپی دوکتور شاکری کە بوون بە ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
- گرووپی کۆمەڵە بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا موھتەدی و بە ئایدیۆلوجیای مائۆئیسمەوە