دابەشکاریی وڵاتیی ئێران
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
دابەشکاریی وڵاتیی ئێران (بە فارسی: تقسیمات کشوری ایران) بەم جۆرەیە:
| ژمارە | ناوی دابەشکاری | بە فارسی | ھاوتا لە ئێراقدا |
|---|---|---|---|
| ١ | وڵات | کشور | |
| ٢ | پارێزگا | استان | پارێزگا |
| ٣ | شارستان | شهرستان | قەزا |
| ٤ | ناوچە | بخش | ناحیە |
| ٥ | گوندستان | دهستان |
بە ناوەندی وڵات، دەبێژن پایتەخت (تاران). بە ناوەندی ھەر شارستان، ناوەندی ھەر ناوچە و ناوەندی ھەر گوندستان، بەڕیز، دەبێژن: ناوەندی شارستان، ناوەندی ناوچە و ناوەندی گوندستان.
بە پێی دوایین دابەشکاریی وڵاتی، لە ئەیلوولی ٢٠١٠دا، وڵاتی ئێران پێکھاتووە لە ٣١ پارێزگا، ٣٨٣ شارستان، ٩٥٥ ناوچە، ١١٢٠ شار و ٢٤٦٨ گوندستان.