ئاسم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕادەی تووش بوون بە ئاسم لە وڵاتانی جیهان

ئاسم (ناوەکانی دیکە: بەرھەنگ، گژم، تەنگە نەفەسی، ڕەبۆ) (بە ئینگلیزی: Asthma، وەرگیراو لە وشەی یۆنانی ἅσθμα بە واتای «ئاسما» یان «ھەسکە-ھەسک») بریتییە لە نەخۆشییەکی ھەوداری درێژخایەنی بۆرییەکانی کۆئەندامی ھەناسە بە چەند تایبەتمەندییەوە: ١.نیشانەکانی بگۆڕ و گەڕاوگەڕە، ٢.ھەناسە وێستانی کاتی ٣.سپاسمی بڕۆنش.

نیشانەکانی[دەستکاری]

کۆکە، ھەناسەتوندی، ھەست بە خنکان و خسخسی سینگ نیشانە سەرەکییەکانی ئاسمن. لە زۆربەی جارنیشدا بەڵغەم ھەیە.[١] جاری وایش ھەیە کە لە دوای ھێرشێکی کۆکە ماددەیەک وەکوو چڵک لە دەم و قورگی تووشبوو بەم نەخۆشیە دێتە دەرەوە.[٢] نیشانەکانی ئاسم لە درێژایی شەو و سبح و ھەروەھا دوای وەرزش خراپتر دەبن.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

ھۆکارەکانی ئاسم تێکڵاوێکن لە ھۆکارە بۆماوەییەکان و موحیتییەکان بەڵام ھێشتاکە بە تەواوی ھۆکارەکانی نەناسراوە.[٣][٤] ئەم دوو فەکتۆرە چۆنیەتی و تەوژمی نەخۆشییەکە و ھەروەھا چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بە دەرمانەکان ئاشکرا دەکات.[٥]

دەرمان[دەستکاری]

ھەتاکوو ئێستا ھیچ دەرمانێک بۆ دەوا کردنی ئاسم کە بتوانێت بە تەواوی نەخۆشییەکە چارەسەر بکات نەدۆزراوەتەوە بەڵام چەندین دەرمان لە بەر دەست دایە کە ژیان کەسی تووشبوو بە ئاسم زۆر باشتر دەکەن. یەکەم دەرمانی ئاسم، دووری کردن لە ئەو شتانەیە کە دەبنە ھۆی ڕوودانی حاڵەتی خنکانی ئاسمی بۆ وێنە گەردەی گوڵ یان تۆز. دەرمانێکی دیکە ھەندێک دوان کە دەبنە ھۆی بۆس کردنی بۆریچەی ھەوا وەکوو: "سەلبۆتامۆل" و "سالمێترۆل" ھەندێک دەرمانی دیکەش ھەن کە دەتوانن یارمەتی حاڵەتی سیەکان بدەن بۆ باستر بوون.[٦]


پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. Jindal, editor-in-chief SK (2011). Textbook of pulmonary and critical care medicine. New Delhi: Jaypee Brothers Medical Publishers. p. 242. ISBN 978-93-5025-073-0.
  2. George, Ronald B. (2005). Chest medicine : essentials of pulmonary and critical care medicine (5th ed.). Philadelphia, PA: Lippincott Williams & Wilkins. p. 62. ISBN 978-0-7817-5273-2.
  3. Martinez FD (2007). "Genes, environments, development and asthma: a reappraisal". European Respiratory Journal 29 (1): 179–84. doi:10.1183/09031936.00087906. PMID 17197483.
  4. Miller, RL; Ho SM (March 2008). "Environmental epigenetics and asthma: current concepts and call for studies". American Journal of Respiratory and Critical Care Medicine 177 (6): 567–573. doi:10.1164/rccm.200710-1511PP. PMC 2267336. PMID 18187692.
  5. Choudhry S, Seibold MA, Borrell LN "et al." (2007). "Dissecting complex diseases in complex populations: asthma in latino americans". Proc Am Thorac Soc 4 (3): 226–33. doi:10.1513/pats.200701-029AW. PMC 2647623. PMID 17607004.
  6. Parsons JP, Hallstrand TS, Mastronarde JG, et al. (May 2013). "An official American Thoracic Society clinical practice guideline: exercise-induced bronchoconstriction". Am. J. Respir. Crit. Care Med. 187 (9): 1016–27. doi:10.1164/rccm.201303-0437ST. PMID 23634861.

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی سەردەم