ئۆزۆن
ئۆزۆن گازێكى ره‌نگ شينه پێك دێت له سێ گه‌رديله‌ى ئؤكسجين ، شێوگه كيمياييه‌كه‌ى(O3)يه .
پێرست |
چينى ئۆزۆن [دەستکاری]
چینێکی سروشتيه ده‌وری گۆی زه‌وی داوه ده‌كه‌وێته ناو چينى ستراتوسفير په‌يدا ده‌بێ له كارلێكى نێوان گه‌ريله‌ى ئؤكسجينى له گه‌لَ گه‌ردى ئۆكسجين. ئۆزۆن بۆماوه‌يه‌كى زۆر نامێنێته‌وه شيده‌بێته‌وه به هۆى كارلێكى لەگه‌ڵ تيشكى سه‌روى بنه‌وشه‌یی ده‌گۆرێ بۆ گه‌ردى ئۆكسجين. وه به زنجيره گؤرانكاريه‌ك دوباره ده گۆڕێته‌وه بؤ گازى ئۆزۆن.
جۆرەکانی ئۆزۆن [دەستکاری]
ئۆزۆنی چینی سەرەوە [دەستکاری]
گازی ئۆزۆنه که له چینه به‌رزه‌کان به‌رگه هه‌وا دروست ده‌بێت پاريَزگارى له هاتنه ناوه وه‌ىتيشكه زيان به‌خشه‌كان ده‌كات كه له خۆره‌وه ده‌گه‌نه سه‌ر زه‌وى وه‌ك تيشكى سه‌رووى بنه‌وشه‌یی ، ئه‌گه‌ر ئه‌و چینه نه‌بوایه ئه‌وا رێژه‌ی زۆر له تیشکی (UV) ده‌هاته‌سه‌ر زه‌وی زیانی بۆ رووه‌ک ، گیانه‌وه‌ران وه مرۆڤ هه‌بوو
ئۆزۆنی چینی خوارەوە [دەستکاری]
ئه‌و ئۆزۆنه‌یه که له چینی خواره‌وه‌ی به‌رگه هه‌وا دروست ده‌بێ به هۆی پیس بوونی ژینگه که به هۆکاره‌کانی سرواشتی وه‌ک (گرکانه‌کان ، سوتانی دارستانه‌کان ...) وه هۆکاری مرۆیی وه‌ک (دوکه‌لی کارگه‌کان ، ئوتومبێل که گازی NO وه CO تێدایه ، مادده‌ی کیمیاییه‌کان) له‌گه‌ڵ ئه‌و بره که‌مه‌ی (UV) که له خۆره‌وه دێ کارلێک ده‌که‌ن . کاریگه‌ری خراپ بۆ رووه‌ک ، گیانه‌وه‌ران ، مرۆڤ پیداده‌که‌ن . زیانه‌کانی وه‌ک ترشه باران وه په‌نگ خواردنی گه‌رمی لێ پیداده‌بێ .