یارمەتی:بەستەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم پەڕەیە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن پەیوەندییەکانی ویکیلینک، لینکی نێوانویکی، یان لینکی وێبی دەرەکی ھایپەرلینک لەسەر ویکیپیدیا دروست دەکرێت، کاتێک خوێنەران یەک کرتە دەکەن بۆ چوونەژوورەوەی لاپەڕەکانی تری ویکیپیدیا، پرۆژەکانی تری ویکیمیدیا، و ماڵپەڕە دەرەکییەکان.

ویکیلینکەکان (بەستەرە ناوەکییەکان)[دەستکاری]

ویکیلینک یان بەستەری ناوەکی، ئەو بەستەرانەن وا بۆ لاپەڕەیەکی دیکە لە ویکیپیدیای سۆرانی ڕوانە دەکەن.

  • [[ویکی]]؛ ئەنجام: ویکی (بەستەر بۆ ویکی بە نازناوی ویکی)
  • [[ویکی|زانست]]؛ ئەنجام: زانست (بەستەر بۆ ویکی بە نازناوی زانست)

بەو جۆرە بەستەرە کە نازناو جیاوازە لە ناوی مەبەست، لەبەر ئەوەی پیتی شکاندنەوە (|) بەکار دێت تێیدا، بەستەری شکاو دەوترێت.

لە ئینگلیزیدا بەتایبەت، ناوی لاپەڕەی مەبەست لە کاتی بەستەردان، بە گەورە و بچووکی پیتەکان ھەستیارە، جگە لە پیتی یەکەم. واتە wikipedia و Wikipedia ھەر یەکن، بەڵام talk لەگەڵ taLk جیاوازە.

ئەگەر لاپەڕەی بەستەر پێدراو، نەبێت، واتە ئێستا دروست نەکرابێت، بەستەرەکە بە ڕەنگی سوور نیشان دەدرێت؛ کە پێی دەڵێن سوور-بەستەر. کرتەکردنە سەر سووربەستەر لاپەڕەیەکی نوێ دێنێ کە ئامادەیە بۆ دروستکردنی لاپەڕەیەکی نوێ بە ناوی ئەو بەستەرە.

ئەگەر لە لاپەڕەیەکدا، بەستەر بدەی ھەر بەو لاپەڕە، بەستەرەکە وەک دەقی ئەستوور نیشان دەدرێت: Help:بەستەر

ئەگەر بتەوێ بەستەرێکی ئاسایی بدەی بە لاپەڕەی وێنەیەک، لاپەڕەی ھاوپۆل یان زمانەکانی دیکەی وتارێک، ئەنجامێکی جیاواز لە خواستەکەت دەبینی: وێنەکە لە پەڕەکەدا نیشان دەدات، ئەو لاپەڕە زیاد دەکاتە سەر ئەو ھاوپۆلەی بەستەرت داوە یا لە پاڵەوە بەستەرێکی زمانی دیکەی ئەو وتارەت بۆ دروست دەکات. بۆ بەرگری لەوە، کاتی نووسینی بەستەرەکە، پێش ناوەکەی دوو-خاڵێک دانێ: [[:هاوپۆل:یارمەتی]] ، [[:fr:Help]]

بەستەری ئینتەرویکی[دەستکاری]

ئینتەرویکی یان نێوانویکی بەستەرێکە کە دەتبا بۆ وێبگەی پڕۆژەیەکی دیکەی ویکیمیدیا، وەک مێتا یان زمانێکی دیکە لە ویکیپیدیا. وێبگەی مەبەست دەبێ لە نەخشەی نێوانویکی وەک سەرچاوەیەکی ویکی دیاری کرابێت. ئەم جۆرە بەستەرە ھەر لە یاساکانی وا لە سەرەوە بۆ ویکیبەستەرەکان باس کرا پێڕەوی دەکات، واتە بە (|) دەتوانی گۆڕانی تێدا بدەیت. تەنھا دەبێ لە یادت بێ پێشگرێک دەخوات؛ بۆ نموونە [[m:Help:Link]] دەتبا بۆ لاپەڕەی Help:Link لە مێتادا.

ئاگادار بە بەستەری نێوانزمانی بۆ بەستەردان لە ناو دەقدا دەبێ بە دوو-خاڵێک دەست پێبکات، دەنا ئەگەر ئاسایی بنووسرێت، لا پاڵەوە زیاد دەبێتە لاپەڕەکە و بەستەر دەبێ بۆ زمانەکانی دیکەی ھەر ئەو وتارە.

بەستەرەکانی نێوانویکی (ھەروا بەستەرە دەرەکییەکان) ھەمیشە بە شین نیشان دەدرێن لەبەر ئەوەی میدیاویکی سەرنج نادات کە لاپەڕەی مەبەست ھەیە یان نا.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان لە ناونیشانی تەواوی وێبگەیەک کەڵک وەر دەگرن بۆ بەستەردانی ڕاستەوخۆ بەو لاپەڕە.

  • ئەگەر ھەر ناونیشانەکە بنووسیت بێ [ ]، ئەوە ھەر بەو ناوە بەڵام بە شێوازی بەستەر ئاوا نیشان دەدرێت: http://www.example.org
  • ئەگەر ناونیشانەکە لەناو [ ] دابنێی، وەک بەستەر و بە ژمارەیەک نیشان دەدرێت: [١].
  • ئەگەر لە ناو [ ] دوای ناونیشانەکە بە دوای دانانی بۆشایییەک، شتێک بنووسێکی، وەک بەستەر و بەو وشەوە نیشان دەدرێت: ناوی بەستەر

لە پاڵ ھەموو بەستەرە دەرەکییەکان تیرێک دێت. بۆ لابردنی ئەو تیرە دەتوانی بەستەرەکە لە نێو ئەمەدا بێنیت: <span class="plainlinks">...</span>

بەستەر بۆ بەشەکان[دەستکاری]

بۆ دانانی بەستەر بۆ بەشێکی تایبەت لە لاپەڕەیەک، لەو دەستوورەی خوارەوە کەڵک وەر گرن:

  • [[#یەک]] بەستەر بۆ بەشێک ھەر لەو لاپەڕەدا بە ناوی «یەک»
  • [[وتار#دوو]] بەستەر دان بە بەشی «دوو» لە لاپەڕەی «وتار»

پوختەی دەستوورەکان[دەستکاری]

جۆر کۆد دەرەنجام
بەستەری ئاسایی
[[دەستپێک]]
دەستپێک
بەستەر بۆ ناونیشانێکی جیاواز
[[ماڵەوە|پەڕەی سەرەتا]]
پەڕەی سەرەتا
ئاڕاستەکردن
#ڕەوانەکەر [[ماڵەوە]]
ماڵەوە
بەستەر بۆ لەنگەرێک لەنێو ھەمان پەڕەدا
[[#بەستەرە دەرەکییەکان]]
#بەستەرە دەرەکییەکان
بەستەر بۆ لەنگەرێک لەنێو پەڕەیەکی تردا
[[Wikipedia:نووسینی_کوردی#ستانداردەکانی ویکیپێدیا]]
Wikipedia:نووسینی_کوردی#ستانداردەکانی ویکیپێدیا
بەستەر بۆ ھاوپۆل
[[:categry:بیرکاری]]
categry:بیرکاری

گۆڕانی شێوازی نیشاندان[دەستکاری]

نووسە ڕێگەنەدراوەکان[دەستکاری]