ھەوێردە
ھەوێردە، کەڕەواڵە،[١] کوڵەفڕە یان کەرەک (بە ئینگلیزی: Quail، ناوی زانستی: Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان و کەمتر دەفڕێت و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەیییە.
ھەوێردە ١٧سم دەبێ، بە خواردنی تۆی گژوگیا و مێرووی ورد دەژی، لەسەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە دروست دەکات و لە فڕینی کورت و تونددا شارەزایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور دەپێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە ڕایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سروشتی خۆیشیدا دەدرێتە بەر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ.
ناوەکان
[دەستکاری]بڵاوەی فراوانی ھەوێردە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بووەتە ھۆی لێکەوتنەوەی ناوی جۆراوجۆر، کە گرنگترینیان بریتییە لە:
کەرەواڵە، سەمانەک، بەتەک، فیلە گێژە، قارووتک، قورقرۆک، کوڵەفڕ، کەراک، بدبەدە، کیراسو، وەتەک، ھەیال
ھێما
[دەستکاری]وێنەی ھەوێردە
|
لە خەتی ھیرۆگلیفی میسریدا لە جیاتی پیتی و دادەنرا.
ھەوێردە لە پزیشکی کۆندا
[دەستکاری]لە پزیشکی کۆن و خۆماڵیدا خواردنی گۆشتی ھەوێردە بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە. ھەروەھا لەسەر ئەو باوڕە بوون کە خواردنی ھێلکەی ھەوێردە بۆ زمان گرتن و زمان کردنەوە باشە.
جۆرەکانی ھەوێردە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «کەڕەواڵە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢١.
- فەرھەنگی باڵندە
- ویکیپیدیای فارسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوێردە تێدایە. |