بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەوابڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەوابڕ
لقیtower block

ھەوابڕەکان (بە ئینگلیزی: Skyscraper) بریتین لە بینایەک کە لانی کەم ٤٠ نھۆمیان ھەیە و بەرزییان زیاتر لە ١٥٠ مەتر دەبێت. بەرزی لانیکەم ١٥٠ مەتر وەک پێوەرێک بۆ پێناسەکردنی ھەوابڕەکان بەکاردەھێنرێت. بینا بەرزەکان کە بەرزییان کەمترە لە ١٥٠ مەتر پێیان دەوترێت بینای بەرز.

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا بۆ بینا بەرزەکان لە شارەکانی شیکاگۆ و نیویۆرک بەکارھاتووە. لەسەرەتادا مۆڵەتی دروستکردنی ھەوابڕەکان لە شیکاگۆ دەرچوو؛ بەڵام لە ساڵی ١٨٩٢دا دروستکردنی ھەوابڕەکان لە سەرووی ١٥٠ پێ (٤٦ m) ڕاگیرا؛ بەڵام ئەم سنووردارکردنە لە نیویۆرک جێبەجێ نەکرا؛ بۆیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم ئەم شارە پڕ بوو لە ھەوابڕەکان.[١] دواتر لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و ئەندازیاریدا، مێژوونووسانی تەلارسازی ڕەتیانکردەوە ئەم زاراوەیە بۆ باڵەخانە بەرزەکانی خشت بەکاربھێنن و تەنھا بۆ باڵەخانە بەرزەکان کە چوارچێوەی پۆڵایان لەسەر بوو بەکاریان دەھێنا.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «داستان‌های نیویورکی، 'وقتی می‌روی جوانی، وقتی برمی‌گردی باید ستاره باشی'» (بە فارسی). بی‌بی‌سی فارسی. ۱۱ فروردین ۱۳۹۹. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ «SkyscraperCity - Flipboard». web.archive.org. ١٠ی شوباتی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ۱۰ فوریه ۲۰۱۴. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)