کل
کل یان کڵە (بە عەرەبی: كُحْل) کەرەستەیەکی جوانکاریی چاوی کۆنە کە لە هاڕینی ستیبنیت (Sb2S3) دروستدەکرێت. بە بەربڵاوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا، دەریای ناوین، باشووری ئاسیا، ڕۆژاوای ئەفریقا و قۆچی ئەفریقا وەک هێڵی چاو بۆ تاریککردنی ژێرچاو و وەک ڕومێڵ بەکاردێت. بەزۆری لەلایەن ئافرەتانەوە بەکارئەهێنرێت، بەڵام هەنێک پیاو و مناڵیش بەکاری دێنن.
کل لە ماوەیەکی کۆنەوە لە هیندستانیش وەک کەرەستەیەکی جوانکاری بەکاردێت. دایکەکانی ئەوێ کل دەخەنە چاوی مناڵەکانیان یەکسەر دوای لەدایکبوونیان. هەندێکیان بۆ «بەهێزکردنی چاوی مناڵەکان» بەکاریان ئەهێنا، هەنێکیشیان باوەڕیان وابوو کە لە چاوەزار ئەیان پارێزێت.[١]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کل و ئیسلام
[دەستکاری]لە ئیسلامدا، محەممەد کلی بەکارهێناوە و پێشنیاری کردووە بۆ خەڵکی تر چونکە پێی وابووە کە بەسوود بووە بۆ چاو.[٢] [٣][٢] لە ئێستادا زۆربەی پیاوانی موسڵمان لە ڕەمەزاندا بەکاری دێنن.[٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Hardy A, Walton R, Vaishnav R., Int J Environ Health Res. 2004 Feb;14(1):83–91. Composition of eye cosmetics (kohls) used in Cairo.
- ^ ئ ا IslamQA fatwa 44696: "Pure kohl is beneficial to the eyes and is not harmful"retrieved September 18, 2015
- ^ “Sunan an-Nasa'i 5113: Vol. 6, Book 48, Hadith 5116”
- ^ «Merdeka: "Tradisi unik muslim Yaman rias mata dengan kohl saat Ramadan"». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ "Proverb of the day: Instead of applying kohl to her eyes, he blinded her" ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Ahram Online. Friday 3 July 2015
- ^ Wall Street Journal: "KOHL IN HIS EYE: A man winced as kohl was applied to his eyelids at the Grand Mosque during the Muslim holy fasting month of Ramadan in San'a, Yemen July 27, 2013
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کل تێدایە. |