١٢٧ سەعات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ١٢٧ كاتژمێرەوە ڕەوانە کراوە)
١٢٧ سەعات
127 Hours
دەرھێنەردانی بۆیڵ
بەرھەمھێنەردانی بۆیڵ
کریستینا کۆڵسەن
جۆن سمیسسەن
کاستجەیمس فرانکۆ
ئەمبێر تامبلین
کەیت مارا
مۆسیقائەی ئار ڕەحمان
وێنەگری سینەماییئەنتۆنی داد مەنتلی
دەستکاریجان ھاریس
ڕێکەوتی دەرچوون٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠
ماوەی فیلم٩٣ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
تێچوون١٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٦٠٫٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

١٢٧ سەعات (بە ئینگلیزی:127 Hours)، فیلمێکی سینەماییە و ساڵی ٢٠١٠ بەرھەمھێنراوە، جیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی (Between a Rock and a Hard Place)ەوە وەرگیراوە کە چیرۆکێکی ڕاستیە، ئەم فیلمە پالێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ڕووی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر و باشترین بەرھەمھێنان.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی شاخەوانێکە بەناوی ئارۆن ڕالستۆن کە ڕۆژێک بێ ئەوەی بە کەس بڵێ ڕێگەی شاخێک دەگرێتە بەر. لەوێ بەردێکی گەورەی بە سەر دەستیدا دەکەوێت و دەستی لە بن بەردەکە گیر دەکات بۆ ماوەی ١٢٧ سەعات لەو شوێنە، لە جێگەیەک کە دەستی ھیچ بوونەوەرێکی پێ ڕاناگات دەمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا بیر لە خۆی دەکاتەوە. لە خۆشەویستەکەی، لە دایکی، لە خێزانەکەی. دەیان جار لە زیندوو مانەوە بێ ھیوا دەبێت و دیسان ھەوڵی بۆ دەدات. لە نێوان ئاسمان و زەوی دا ھەڵواسراوە. کاتێک بیر دەکاتەوە دەزانێت کە چەند حەزی لە خۆشەویستەکەیەتی. ئەو خۆشەویستەی کە ماوەیەک لەمەوبەر بەبێ ھیچ ھۆکارێک بەجێی ھێشتووە. لە ئاکام دا بە چەقۆیەک کە پێیەتی دەستی دەبڕێت و ڕزگاری دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]