نۆکەندی ئینگلیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێکی دۆڤر ڕووبەڕوو بە فەڕەنسا.

نۆکەندی ئینگلیز یان نۆکەندی فەڕەنسی یان نۆکەندی مانش (بە فەڕەنسی: La Manche، بە ئینگلیزی: English Channel) بریتییە لە بەشێک لە زەریای ئەتلەسی کە بەری فەڕەنسا و بەریتانیا لێک دەکاتەوە و دەریای باکوور بە زەریای ئەتلەسی دەبەستێتەوە. درێژییەکەی ٥٦٣ کم بە پانی ٢٤٠ کم ە، لە کەندەڵانی دۆڤر بەرتەسکترین شوێنی نۆکەندەکەیە. لەسەردەمی فەرمان ڕەوایی ڕۆمانییەکان پێیان دەگووت بریتانیکۆس، تاوەکو ساڵی ١٥٤٩ ناوی “دەریای بەریتانیاً بوو.

کەناڵەکە پێچاوپێچە بە بەرز و نزمی جیاوازەوە، قوڵترین شوێنی ١٢٠ مەترە و تەنکترین شوێنیشی ٤٥ مەترە کە کەوتۆتە ناوچەی دۆڤر و کالیێ. ھەروەھا چەندین دوورگەی ھەیە وەک دوورگەکانی جێرزی و جێرنزی و وایلفوایت، تونێلی مانش کە ھەردوو وڵاتی فەڕەنسا و بەریتانیا بەیەک دەبەستێتەوە کەوتۆتەژێڕ ئەم نۆکەندە کە لە ١٩٩٤ درووستکراوە. ھەروەھا ناوەندێکی بەناوبانگی کێبرکێی مەلەوانییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]