مەعریفەناسی زەینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەعریفەناسی زەینی (وەک باڵێکی تایبەت و گرینگ لە مەعریفەناسی) لە ڕێگای بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە ڕشتەگەلێکی زەینی یا تێئوریکی وەک بیرکاری و مەنتێقەوە خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر مەعریفە و زانست دەبێت. ئەم بوار و بابەتە زۆرتر وەک کارێکی شیکاری چەن ڕشتەیی لە قەڵەم دەدرێت کە لەگەڵ ڕشتەگەلێکی وەکوو: بیروهۆشی دەسکرد و ناسروشتی، زانستەکانی تایبەت بە بواری کامپیوتێر، ئابووری، فەلسەفە، دەروون ناسی، بیرکاری و مەنتێق پەیوەندی چڕوپڕی هەیە. بۆ وێنە لەو لق و لایەنانەی بیرکاری وا لێرەدا بە کەڵکمان دێت دەتوانین بە تێئوری ئەگەر و وێچوونەکان و تێئوری کۆڕەقەمەکان ئاماژە بکەین؛ یا ئەوەی کە دەتوانین لە مەنتێق و باڵە جۆربەجۆرەکانی مەنتێق، وەکوو: مەنتێقی ناسیارانە، مەنتێقی فازی یا مەنتێقە ناکلاسیکەکان بۆ کاری مودێل سازی کەڵک وەر بگرێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Weisberg, Jonathan, "Formal Epistemology", The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Summer 2016 Edition), Edward N. Zalta (ed.),