لاڤینیا نۆرکراس دیکینسۆن
لاڤینیا نۆرکراس دیکینسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٨ی شوباتی ١٨٣٣ |
مردن | ٣١ی ئابی ١٨٩٩ | (٦٦ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتن | Amherst West Cemetery |
باوک | Edward Dickinson |
دایک | Emily Norcross Dickinson |
خوشک و برا | William Austin Dickinson، ئێمیلی دیکینسۆن |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
لاڤینیا نۆرکراس دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Lavinia Norcross Dickinson) (١٨٣٣-١٨٩٩) خوشکە بچووکەکەی ئێمیلی دیکینسۆن شاعیری سەدەی نۆزدەی ئەمریکایە. ئێمیلی دیکینسۆن بە ڤینی بانگی دەکرد و لەگەڵی پەیوەندی نزیکی بوو.[١] لاڤینیا بچووکترین مناڵی بنەماڵەی دیکینسۆن بوو و زۆربەی ناوبانگەکەی لەبەر ئەوەیە کە دیکینسۆن لە نامەکانیدا باسی کردووە و هەروەها ئەو کەسە بووە کە دوای مردنی دیکینسۆن شێعرەکانی دۆزیوەتەوە و تێکۆشاوە لەچاپیان بدات.[٢]
لە ٧ی ئەیلوولی دا١٨٤٠، لاڤینیا و ئیمیلیی خوشکی دەستیان کرد بە خوێندن لە ئەکادیمیای ئەمهێرست، کە پێشتر قوتابخانەیەکی کوڕان بوو و تەنیا دوو ساڵ بەرلەوە دەستی کردبوو بە وەرگرتنی خوێندکارانی کچ.[٣]
لاڤینیا دیکینسۆن ئەگەرچی زیاتر لە ئێمیلی دیکینسۆن لەگەڵ کوڕاندا پەیوەندیی بوو، بەڵام وەک خوشکەکەی هیچکات شووی نەکرد و تا ئاخری بە سەڵتی لە ماڵی دیکینسۆنەکان مایەوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «An excerpt from an undated letter from Emily Dickinson to her younger sister, Lavinia». Digital Public Library of America (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «چاپەمەنیی مانگ؛ شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Sewall, Richard B.. 1974. The Life of Emily Dickinson. New York: Farrar, Straus, and Giroux. ISBN 0-674-53080-2. p.337
- ^ «Lavinia Norcross Dickinson (1833-1899), sister – Emily Dickinson Museum» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.