بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لاڤینیا نۆرکراس دیکینسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاڤینیا نۆرکراس دیکینسۆن
لەدایکبوون٢٨ی شوباتی ١٨٣٣
مردن٣١ی ئابی ١٨٩٩(١٨٩٩-٠٨-٣١) (٦٦ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتنAmherst West Cemetery
باوکEdward Dickinson
دایکEmily Norcross Dickinson
خوشک و براWilliam Austin Dickinson، ئێمیلی دیکینسۆن
پیشەشاعیر، نووسەر

لاڤینیا نۆرکراس دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Lavinia Norcross Dickinson) (١٨٣٣-١٨٩٩) خوشکە بچووکەکەی ئێمیلی دیکینسۆن شاعیری سەدەی نۆزدەی ئەمریکایە. ئێمیلی دیکینسۆن بە ڤینی بانگی دەکرد و لەگەڵی پەیوەندی نزیکی بوو.[١] لاڤینیا بچووکترین مناڵی بنەماڵەی دیکینسۆن بوو و زۆربەی ناوبانگەکەی لەبەر ئەوەیە کە دیکینسۆن لە نامەکانیدا باسی کردووە و هەروەها ئەو کەسە بووە کە دوای مردنی دیکینسۆن شێعرەکانی دۆزیوەتەوە و تێکۆشاوە لەچاپیان بدات.[٢]

لە ٧ی ئەیلوولی دا١٨٤٠، لاڤینیا و ئیمیلیی خوشکی دەستیان کرد بە خوێندن لە ئەکادیمیای ئەمهێرست، کە پێشتر قوتابخانەیەکی کوڕان بوو و تەنیا دوو ساڵ بەرلەوە دەستی کردبوو بە وەرگرتنی خوێندکارانی کچ.[٣]

لاڤینیا دیکینسۆن ئەگەرچی زیاتر لە ئێمیلی دیکینسۆن لەگەڵ کوڕاندا پەیوەندیی بوو، بەڵام وەک خوشکەکەی هیچکات شووی نەکرد و تا ئاخری بە سەڵتی لە ماڵی دیکینسۆنەکان مایەوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «An excerpt from an undated letter from Emily Dickinson to her younger sister, Lavinia». Digital Public Library of America (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «چاپەمەنیی مانگ؛ شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. Sewall, Richard B.. 1974. The Life of Emily Dickinson. New York: Farrar, Straus, and Giroux. ISBN 0-674-53080-2. p.337
  4. «Lavinia Norcross Dickinson (1833-1899), sister – Emily Dickinson Museum» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.