فەرماندار (ئەمریکا)
ئەم وتارە بەشی زنجیرەیەکە لەسەر |
حکوومەتەکانی ویلایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|
|
جێبەجێکار |
|
دەسەڵاتی دادوەری |
دەروازەی سیاسەت دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پارێزگار یان فەرماندار (بە ئینگلیزی: Governor) پۆستێکە لە پێکھاتەی سیاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کە وەک سەرۆکی جێبەجێکار و فەرماندەی گشتی لە ھەر ویلایەتێکدا کاردەکات. لە ھەریەک لە ٥٠ ویلایەت و ٥ خاکی ئەمریکا پارێزگار وەک سەرۆکی ویلایەت و سەرۆکی حکوومەت کاردەکات. پارێزگارەکان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی یاساکانی ویلایەت و سەرپەرشتیکردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێکردن. پارێزگاران بە بەکارھێنانی چەندین ئامرازی جۆراوجۆر وەک فەرمان و بوودجەی جێبەجێکردن، پێشنیار و ڤیتۆی یاسادانان، سیاسەت و بەرنامەی نوێ و پێداچوونەوەکراو بەرەوپێش دەبەن و پەیڕەوی لێدەکەن. پارێزگارەکان بەرپرسیارێتی کارگێڕی و ئامانجەکانی ناوچەکە لەژێر چاودێری خۆیاندا بە پاڵپشتی و ھاوکاری سەرۆکی دەستە و دەزگاکانی قایمقامییەت جێبەجێ دەکەن، کە زۆرجار دەسەڵاتی لابردن و دانانیان ھەیە. ھەروەھا زۆربەی پارێزگارەکان دەسەڵاتی دانانی دادوەری دادگای ویلایەتیان ھەیە بۆ قەزاکەیان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Governor (United States)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەرماندار (ئەمریکا) تێدایە. |