فێربوونی قووڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فێربوونی قووڵ
لقیmachine learning method
بەکارھێنانژیریی دەستکرد
زاناYann LeCun، جێفری ھینتۆن
بەستەرhttp://data.thenextweb.com/tnw/entity/deep_learning
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/deep-learning، https://or.stackexchange.com/tags/deep-learning، https://ai.stackexchange.com/tags/deep-learning

فێربوونی قووڵ (ھەروەھا ناسراو بە فێربوونی پێکھاتەمەندی قووڵ یان فێربوونی زنجیرەی پلەیی) بەشێکە لە بوارێکی بەرفراوانتر بە ناوی فێربوونی ماشین. فێربوون دەکرێت لە یەکێک لەم سێ شێوەیە بێت: چاودێریکراو، نیوە چاودێریکراو، چاودێرینەکراو.

ھەندێک لە مۆدێلەکانی فێربوونی قووڵ ھاوشێوەی سیستمی نۆرۆنیی زیندەوەرەکانن و وەک کۆدکردنی نۆرۆنی کە ھەوڵ دەدات پەیوەندیی نێوان ورووژێنەر و وەڵامە دەمارییەکانی ناو مێشک پێناسە بکات.

بیناسازییەکانی فێربوونی قووڵ وەک تۆڕە نۆرۆنییە قووڵەکان، تۆڕەکانی بڕوای قووڵ و تۆڕە نۆرۆنییە گەڕاوەییەکان بۆ زۆر بواری وەک بینینی کۆمپیوتەر، ناسینەوەی ئاخاوتن، پێڤاژۆی زمانی سروشتی، ناسینەوەی دەنگ، پاڵاوتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا، وەرگێڕانی ماشین، زیندەئەنفۆرماتیک و سازکردنی دەوا بە کار براون و لە زۆربەیاندا لێھاتووییان وەک مرۆڤ دێتەوە یان تەنانەت باشتریشن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی