عەبدولڕەزاق فەیلی
عەبدولڕەزاق فەیلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٥ |
مەرگ | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
عەبدولڕەزاق عەزیز میرزا ناسراو بە عەبدولڕەزاق فەیلی (١٩٤٥ - ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨) سیاسەتوانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
ژیان
[دەستکاری]عەبدولڕەزاق فەیلی، لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٦١ چالاکیی سیاسیی خۆی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکردووە. لە ساڵی ١٩٧١ دوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرت و یەکێتی لاوانی کوردستان دامەزراو، کە عەبدوڵڕەزاق فەیلی بوو بە ئەندامی سکرێتەریەتی ئەم ڕێکخراوە بە دوای ساڵێکیش بوو بە سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی کوردستان.[١]
عەبدولڕەزاق فەیلی بەدوای شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆیشت بۆ وڵاتی سووریا و لە پەیوەندی لەگەڵ جەلال تەڵەبانیدا، وەکوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر، لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشدار بوو.[١]
عەبدولڕەزاق فەیلی لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە ئیدارەی سلێمانی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستاندا بوو بە وەزیری پەیوەندییەکان و ھاوکاری. پاش لەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو بە ئەندامی لیژنەی باڵای مەکتەبی ڕێکخستن. لە ساڵی ٢٠١٠دا بەرپرسێتی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێ سپێردراو.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب ڕۆژنیوز: ساڵیادی کۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی کرایەوە، نووسراو لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩.