شەقامی ئیستقلال
ڕواڵەت
شەقامی ئیستقلال (بە تورکی: İstiklal Caddesi) یەکێکە لە بەناوبانگترین شەقامەکانی ئەستەمبوڵ لە تورکیا کە دەکەوێتە ناوچەی بیئۆغلۆ. شەقامەکە ڕۆژانەی ٣ میلیۆن گەشتیاری ھەیە. بەدرێژایی ١٫٤ کیلۆمەتر لە شەقامەکە ئەوا بووتیک، دووکانی مۆسیقا، کتێبفرۆش، گالێری ھوونەری، سینەما، شانۆ، کتێبخانە، کافێ، یانەی شەوانە، ڕێستوورات، شیرینی فرۆش و میوزیکی ڕاستەوخۆ ھەیە.
شەقامەکە دەور دراوە بە تەلار و باڵەخانەکانی سەردەمی عوسمانی (زۆربەیان ھی سەدەی ١٩ و ٢٠ەمن). گەڕەکی گەلاتەسەرای لە نزیک شەقامەکەیە، کە یەکێک لەکۆنترین قوتابخانەی دواناوەندی وڵاتی تێدایە بەناوی دواناوەندی گەلاتەسەرای (بەتورکی: Galata Sarayı Enderun-u Hümayunu). ھەر لە ناوچەی گەلاتە تاکوو کۆتایی باشووری شەقامی ئیستقلال ئەوا دووەم کۆنترین وێستگەکانی مێترۆ لەجیھان لێیە کە لەساڵی ١٨٧٥ کاری کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «İstiklal Avenue»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەقامی ئیستقلال تێدایە. |