شەبەنگی کارۆموگناتیسی
شەبەنگی کارۆموگناتیسی (بە ئینگلیزی: The Electromagnetic Spectrum) مەودای تەواوی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکانە بە ھەموو لەرە لەرە کانیانەوە یان درێژی شەپۆلەکانیەوە. ھەموو شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان لە بۆشاییدا بە ھەمان خێرایی دەگوێزرێنەوە واتا بە خێرایی ( ٣٠٠،٠٠٠ کم/چرکە).
-پەیوەندی خێرایی شەپۆل بە درێژی شەپۆل و لەرەکەی دەکاتە :
- v= λ × f
- خێرایی شەپۆل = درێژی شەپۆل × لەرەلەر
جۆرەکانی تیشک
[دەستکاری]- تیشکی گاما - Gamma radiation
- تیشکی سینی - X-ray radiation
- تیشکی ژوور وەنەوشەیی - Ultraviolet radiation
- تیشکی بینراو - Visible radiation
- تیشکی ژێر سوور - Infrared radiation
- شەپۆلی مایکرۆیی - Microwave radiation
- شەپۆلی ڕادیۆیی - Radio waves
بەکارهێنانی تیشکەکان
[دەستکاری]شەپۆڵی ڕادیۆیی : شەپۆڵە ڕادیۆ کانی AM و FM وە شەپۆڵی تەلەفزیۆنی .
شەپۆڵە مایکڕۆییەکان : لە ڕاداردا ، لێکۆڵینەوەی گەردیلەو گەردی ماددەکان ، فڕۆکەوانی ، کەشتیوانی، فڕنی شەپۆڵە مایکڕۆییەکان.
شەپۆڵی خوار سور (IR) : لە شەبەنگە گەردییە لەرەوەکان و وێنەگرتنی فۆتۆگرافی ، وچارەسەری سروشتی ماسوولکە.
ڕووناکی بینراو : وردبینی ڕوناکی و زانستی گەردونی بینایی. تیشکی سەروبنەوشەیی (UV) : پاکژکردنەوەی ئامێرە پزیشکیەکان ، جیاکردنەوەی کانزا فلۆرییەکان .
تیشکی X : پشکنینی پزیشکی بۆ ئێسقان و ددان و شانە گرنگە وە چارەسەرکردنی لووە شێرپەنجەییەکان .
تیشکی گاما : لێکۆڵینەوەی کەلێنەکان لە پێکهاتەی ماددە ئەستورەکان . چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە . بۆمبی ناوەکی (ئەتۆمی) .
سەرچاوە
[دەستکاری]- http://en.wikipedia.org
- Holt : Modern Physics
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەبەنگی کارۆموگناتیسی تێدایە. |