شاجەھانی دووەم
شاجەھانی دووەم؛ (حووزەیرانی ١٦٩٦ – ١٩ی ئەیلوولی ١٧١٩) بۆماوەیەکی کورت پاشای گورکانی بووە و جێنشینی ڕافی ئەلدەراجی برای گرتەوە.
شا جەھان دووەم | |||||
---|---|---|---|---|---|
یازدەھەم پاشا گورکانی ھیندستان. | |||||
فەرمانڕەوایی | ٦ی حوزەیران - ١٩ی ئەیلوولی ١٧١٩ | ||||
تاج لەسەر نان | ۸ ژوئن ۱۷۱۹ در قلعھٔ سرخ، دھلی | ||||
پێشوو | ڕەفیع دەراج | ||||
جێگر | محەمەد شا گۆڕکانی | ||||
Regent | برایانی سەید (١٧١٩) | ||||
| |||||
خێزان | شانشینی تیمور | ||||
باوک | ڕافی الشان | ||||
دایک | نورالانسا بێگم | ||||
لەدایکبوون | حوزەیرانی ١٦٩٦ | ||||
مردن | ١٩ی ئەیلوولی ١٧١٩ بیشاپور، نزیک فاتحپور سیکری. | ||||
ناشتن | گۆڕی خواجە قوتبەدین کەمال، دەلھی. |
حوکمڕانی
[دەستکاری]شاجھانی دووەم لە ٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٧١٩ دوای مردنی برا بچووکەکەی رافی أدراجات بەھۆی سیل، لەسەر تەختی پاشایەتی دانا. تاج دانانی لە دیوانی-خاسی قەڵای سوور بوو. ئەو نازناوی شاجەھانی دووەمی وەرگرتووە.[١]
ھەروەک برا بچووکەکەی، شاجەھانی دووەم لەلایەن پاشا ساز براکانی سەید ھەڵبژێردرا و لە پراکتیکدا ھیچ دەسەڵاتێکی نەبوو.[٢] ناوی لە خوتبە بۆ یەکەمجار لە ١٣ی حوزەیران خوێندرایەوە. یەکەم دەرکەوتنی لە دیوانی عام لە ١١ی حوزەیران بوو. بەبێ ئامادەبوونی یەکێک لە براکانی سەید، ڕێگەی پێنەدەدرا چاوی بە ھیچ ئاغایەک بکەوێت یان بەشداری لە جوممەدا بکات.[١]
مەرگ
[دەستکاری]شاجھانی دووەم ھەر وەک برا بچووکەکەی تووشی نەخۆشی سیل بوو. لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ناشایستە بوو بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی فەرمانڕەوایەک. لە ١٧ی ئەیلوولی ١٧١٩ کۆچی دوایی کردووە[٣] لە بیدیاپور. لە تەنیشت ڕافی ئەلدەرجات لە دەرگای قوتبەدین بەختیار کاکی بە خاک سپێردرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Irvine 1921, p. 420.
- ^ Chandra 2005, p. 483.
- ^ Mehta 2005, p. 24.
- ^ «VISBORD v. IRVINE». Victorian Reports. [1921] VLR: 562–565. 1921. doi:10.25291/vr/1921-vlr-562. ISSN 2208-4886.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاجەھانی دووەم تێدایە. |