بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سوخۆی سو-٥٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سوخۆی سو-٥٧

[دەستکاری]

سوخۆی سو-٥٧(بە ئینگلیزی:Sukhoi su-57)فڕۆکەیەکی جووت بزوێنەری جۆری دزەکەر(stealth)ی فرەکارە،لە لایەن کۆمپانیای(Sukhoi)ـی ڕوسییەوە پەرەی پێدراوە و لە لایەن هێزی ئاسمانی ڕوسییاوە بە کاردێنرێ،تا ئێستا لە خزمەتتدایە.[١]

وێنەیەکی سوخۆی سو-٥٧

فڕۆکەی سوخۆی سو-٥٧ یەکەمین فڕۆکەی ڕوسییەوە کە دیزاینی تەکنەلۆژیای (دزەکردن)ـی تێدا بە کارهاتبێ،وادادەنرێ بکرێتە بنچینە بۆ خێزانی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری دزەکردن.[٢]

فڕۆکەکە لە جیلی نەوەی پێنجەمە و ئەوەی لێ چاوەڕوان کراوە کە جێی میگ-٢٩ و سوخۆی سو-٢٧ بگرێتەوە لە سوپای ئاسمانی ڕوسیا،وە خراویشەتە بازاڕاوە بۆ هەناردەکردن.[٣]

یەکەمین فڕینی فڕۆکەکە لە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ بوو.[٤]

ژمارەی فڕۆکەکانی سوخۆی سو-٥٧ تا ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەیان ١٠ دانە بووە بەڵام پلان وایە تا ساڵی ٢٠٢٨ ژمارەیان بەرز کرێتەوە بۆ ٧٦ دانە[٥]

دیزاین

[دەستکاری]

دیزاینی فڕۆکەکە بە شێوەی جۆری دزەکردن وفرە ڕۆڵ دیزاین کراوە،سیستەمی هەستەوەری پێشکەوتوو وەک ڕاداری(active phased-array)تێدا بە کارهاتووە[٦]،ماددەکانی بەکارهاتوو بریتین لە [٧]:

٪٤٠ - ٪٤٤.٥ پێکهاتووە لە ئەلەمنیۆم

٪١٨.٦ تیتانیۆم

ئەوی ماوە پێکهاتوون لە ئاوێتەکان

بزوێنەر

[دەستکاری]

فرۆکەکە دوو بزوێنەری هەیە کە یەکێکیان لە خێزانی(saturn AL-31) و جۆری (AL-41F1)[٨]

فڕۆکەی سوخۆی سو-٥٧ دوو چەکی سەرەکی هەیە کە هەریەکەیان بە نزیکەیی ٤.٤مەتر درێژن وە ٩٠ سانتیمەتر پانن،هەروەها دوو چەکی لاوەکیش کە ئەویش دەکەوێتە ژێر باڵەکان.[٩]

جۆرەکانی

[دەستکاری]

Su-57

su-57E

su-57M

FGFA

تایبەتمەندییەکانی [١٠]

[دەستکاری]
  • درێژی :٢٠.١مەتر
  • درێژی باڵ؛١٤.١مەتر
  • بەرزی:٤.٦ مەتر
  • ڕووبەری باڵ:٧٨.٨مەتر دووجا
  • بارستایی:١٨٠٠٠کیلۆگرام(لە بەتاڵیدا)

خێرایی:٢.١٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Russia's 5th generation fighter jet named as SU-57». tass.com. ١١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «Sukhoi Company launches flight tests of PAK FA advanced tactical frontline fighter». ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «The Latest Russian Fighter Jet: The Sukhoi Su-57». ts2.shop. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Sukhoi Su-57 Stealthy Multi-Role Fighter | MilitaryToday.com». www.militarytoday.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ Epstein، Jake. «Where's the Su-57? The war in Ukraine is what fifth-generation fighter jets were made for, but Russia's Felon has largely been missing in action». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Six radars and six more remarkable traits of the Su-57 Felon» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Sukhoi su-57. Yerim gordon & dimitry komissarov. 2021. ISBN 9781910809938.
  8. ^ «Sukhoi Su-57 Felon Fighter Jet, Russia». Airforce Technology (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Грузовой отсек самолета». findpatent.ru. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «Sukhoi Su-57». Flight Sim Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.