زانکۆی حەیفا
ڕواڵەت
زانکۆی حەیفا | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ |
دامەزرێنەر | Abba Hushi |
وڵات | ئیسرائیل |
دابەشکاریی کارگێڕی | حەیفا |
پۆتانی شوێن | ٣٢°٤٥′٤٢″N ٣٥°١′٩″E |
ئەندامی | International GLAM Labs Community، ORCID |
شوێنی بارەگاکان | حەیفا |
نژیاروان | ئۆسکار نیمێر |
وێبگە | http://www.haifa.ac.il/ |
زانکۆی حەیفا (بە عیبری: אוניברסיטת חיפה عەرەبی: جامعة حیفا) زانکۆیەکە دەکەوێتە سەر چیای کارمێل لە شاری حەیفا لە ئیسرائیل. زانکۆی حەیفا لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ باوەڕپێکراوی تەواوی ئەکادیمی وەرگرتووە و بووەتە شەشەمین دامەزراوەی ئەکادیمی ئیسرائیل و چوارەم زانکۆ. زانکۆکە گەورەترین کتێبخانەی زانکۆی لە ئیسرائیل ھەیە. تا ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١٨ ھەزار خوێندکار لە زانکۆی حەیفا وەرگیراون.[١] لە نێوان دامەزراوە باڵاکانی ئیسرائیل زانکۆی حەیفا زۆرترین ڕێژەی (٤١٪)ی خوێندکارانی عەرەب-ئیسڕائیلی ھەیە.[٢]
پەیمانگای زینمان بۆ شوێنەوارناسی
[دەستکاری]پەیمانگای شوێنەوارناسی زینمان پەیمانگایەکی توێژینەوەیە لەژێر فاکەڵتی زانستە مرۆیییەکانی حەیفا.[٣] لە ساڵی ١٩٨٨ بە ھاوکاری بێتی و فیلیپ زینمان دامەزراوە و تایبەتە بە شوێنەوارناسی باکووری ئیسرائیل، بە تایبەت ناوچەی دەوروبەری چیای کارمێل.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «About the university». www.haifa.ac.il (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Dattel، Lior (2018-01-24). «Number of Arabs in Israeli Higher Education Grew 79% in Seven Years». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە 2020-01-12 ھێنراوە.
- ^ «הפקולטה למדעי הרוח I אוניברסיטת חיפה - Research Institutes». hcc.haifa.ac.il. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Zinman Institute of Archaeology - Home». arch.haifa.ac.il. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی حەیفا تێدایە. |