زانکۆی حەیفا
ڕواڵەت
| زانکۆی حەیفا | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ |
| Funder | Open Society Foundations، Open Society Foundations، Open Society Foundations |
| دامەزرێنەر | Abba Hushi |
| وڵات | ئیسرائیل |
| دابەشکاریی کارگێڕی | حەیفا |
| پۆتانی شوێن | ٣٢°٤٥′٤٢″N ٣٥°١′٩″E |
| ئەندامی | International GLAM Labs Community، ORCID |
| شوێنی بارەگاکان | حەیفا |
| وێبگە | https://haifa.ac.il |
![]() | |
زانکۆی حەیفا (بە عیبری: אוניברסיטת חיפה عەرەبی: جامعة حیفا) زانکۆیەکە دەکەوێتە سەر چیای کارمێل لە شاری حەیفا لە ئیسرائیل. زانکۆی حەیفا لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ باوەڕپێکراوی تەواوی ئەکادیمی وەرگرتووە و بووەتە شەشەمین دامەزراوەی ئەکادیمی ئیسرائیل و چوارەم زانکۆ. زانکۆکە گەورەترین کتێبخانەی زانکۆی لە ئیسرائیل ھەیە. تا ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١٨ ھەزار خوێندکار لە زانکۆی حەیفا وەرگیراون.[١] لە نێوان دامەزراوە باڵاکانی ئیسرائیل زانکۆی حەیفا زۆرترین ڕێژەی (٤١٪)ی خوێندکارانی عەرەب-ئیسڕائیلی ھەیە.[٢]
پەیمانگای زینمان بۆ شوێنەوارناسی
[دەستکاری]پەیمانگای شوێنەوارناسی زینمان پەیمانگایەکی توێژینەوەیە لەژێر فاکەڵتی زانستە مرۆیییەکانی حەیفا.[٣] لە ساڵی ١٩٨٨ بە ھاوکاری بێتی و فیلیپ زینمان دامەزراوە و تایبەتە بە شوێنەوارناسی باکووری ئیسرائیل، بە تایبەت ناوچەی دەوروبەری چیای کارمێل.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «About the university». www.haifa.ac.il (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Dattel، Lior (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Number of Arabs in Israeli Higher Education Grew 79% in Seven Years». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «הפקולטה למדעי הרוח I אוניברסיטת חיפה - Research Institutes». hcc.haifa.ac.il. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «The Zinman Institute of Archaeology - Home». arch.haifa.ac.il. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە زانکۆی حەیفا تێدایە.
